کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (ئەنفال و کۆمەڵکوژیی بەرامبەر بە کورد) بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز کۆتایی هات
مەڵبەندی کوردۆلۆجی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی ( ئەنفال و کۆمەڵکوژیی بەرامبەر بە کورد : بە نێودەوڵەتییکردن، دانپێدانان، قەرەبووکردنەوە)، لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ لە هۆڵی ڕاپەڕینی زانکۆی سلێمانی ڕێکخست.
لە کۆنفرانسەکەدا کە ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆکان و نوسەران و یاسا ناسان ئامادەی بوون، کۆمەڵێک لە پسپۆڕانی بیانی وناوخۆیی و مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان چەند توێژینەوەیەک و بابەتی زانستی هەمەجۆریان پێشکەشکرد، کە تیایاندا لە ڕوانگەی یاسایی و نێودەوڵەتییەوە، باسیان لە ئەزمونی میللەتانی تر لە بواری بە نێودەوڵەتییکردنی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانە، دانپێدانانی یاسایی و سیاسی، چۆنێتی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی تاوانەکان کرد.
پەیوەست بە ئەنفال و کۆمەڵکوژیی بەرامبەر بە کورد چەند تەوەر و بۆچوونی جیاواز خرانەڕوو، کە دواتر بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز کۆتایی بە کارەکانی کۆنفرانس هات .
کرتەلەم دووبەستەرەبکە بۆبینینی بەشێک لە کۆنفرانسەکە
https://www.youtube.com/watch?v=4nmYaJC29cI&t=1s
https://www.youtube.com/watch?v=vZK8Rg7bkyw&t=1s
ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس
ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (ئەنفال و کۆمەڵکوژیی بەرامبەر بە کورد: بەنێودەوڵەتییکردن، داپێدانان، قەرەبووکردنەوە)،
کە مەڵبەندی کوردۆلۆجی زانکۆی سلێمانی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٩ نیسانی ٢٠١٧ لە هۆڵی ڕاپەڕینی زانکۆی سلێمانی سازیکردووە.
١- هەوڵدان بۆ دەرکردنی کەیسی ئەنفال و هاوجۆرەکانی لە چوارچێوەی ناوچەیی و گەیاندنیان و بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستی نێودەوڵەتیی و ناساندنیان بە نێوەندە جیهانییەکان.
٢- ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی جینۆساید دژ بە کورد لە داهاتوودا.
٣- نەهێشتنی ئەو بەربەستە یاساییانەی ڕێگە لە بەرەوپێشچوونی کەیسەکان دەگرن، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە یاسای عێراقییەوە هەیە.
٤ – ناساندنی ئەو ستەمەی لە چوارچێوەی جینۆسایددا، لە مێژوو و ئێستادا، دەرهەق بە ئافرەتی کورد بەگشتی، قوربانیانی ئەنفال و ژنانی بارزانی و ئێزیدییش، کە لە ئێستادا بەتایبەتی کەوتوونەتە بەر لێشاوی ڕق و کینەی داعیش. هەروەها ڕوونکردنەوەی ئەو دۆزانە بۆ بزووتنەوەکانی ئافرەتان لە جیهاندا(فێمنیزم).
٥- کارکردن بۆ پەیڕەوکردنی چەمکی دانپێدانان و بەرپرسیارێتیی، کە ڕۆڵی دیاریان لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم کارەساتە جەرگبڕانەدا دەبێت.
٦- هەوڵدانی ڕاستەقینە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیان لە ڕووی مادی و مەعنەوییەوە، و سزادانی ئەو تاوانبارانەی، کە دەستیان لەم تاوانەدا هەبووە و لەلایەن دادگای باڵای داواکراون و تا ئێستا نەچوونەتە بەردەم دادگاوە.
٧- دروستکردنی مۆزەخانە و مۆنۆمێنتی تایبەت بە جینۆساید و توندوتیژیی بەشێوەیەکی زانستیی و ئەکادیمیی، نەک هەڕەمەکیی و میزاجیی.
٨- کارکردن بۆ گوشارکردن بۆسەر حکومەتی عێراق بۆ واژوکردنی رێکەوتننامەی رۆما, تا بتوانرێت لە رێگەیەوە کار دانپێدانان بە کەیسی ئەنفال و ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانەی بەرامبەر بە گەلی کورد کراون، وەک تاوانێکی جینۆساید و دژ بە مرۆڤایەتیی بناسرێن.
٩– لە ئەگەری بەدەمەوەنەهاتنی حکومەتی عێراق لەبارەی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال و جینۆساید، دەبێت پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە دروستکردنی دادگا تایبەت و هەروەها لە ئەستۆگرتنی قەرەبووکردنەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بەو پێیەی میراتگری قانوونی و ئەخلاقی حکومەتەکانی پێشووی عێراق، هەر بۆیە پێویست دەکات، لە پاڵ هۆکاری تردا، دەستوبرد لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکرێت.
١٠- تەئکیدکردنەوە لەسەر راسپاردەکانی کۆنفرانسی یەکەمی مەڵبەندی کوردۆلۆجی.
– ئەنفال و جینۆساید بخرێتە ناو بەرنامەی پەروەردە و خوێندنی زانکۆوە؛
– دانانی بەرنامەی چڕ بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) سەبارەت بە جینۆساید و ئەنفال؛
– کردنەوەی سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید لە زانکۆکانی کوردستان و پێدانی دەسەڵاتی کارگێڕیی و دارایی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی بەهادار و رێکخستنی کۆنفرانس و سیمیناری زانستیی بەردەوام. هەر لێرەوە پێویست دەکات، بە مەبەستی هاندانی توێژەری زانستیی بۆ کارکردن لەو جۆرە سەنتەرانەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕانکاریی لە پلەی وەزیفی مامۆستای زانکۆ و توێژەری زانستیدا بکرێت.
١١- بایەخدان بە پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی جیهانیی توێژەرانی جینۆساید (AGS) و هەوڵدان بۆ بەستنی یەکێک لە کۆنفرانسە ساڵانەکانیان لە هەرێمی کوردستان، بەو پێیەی ئەو رێکخراوە رۆڵێکی زۆر کاریگەری لەسەر ئاشکراکردنی تاوانی جینۆساید بەرامبەر گەلان لەسەر ئاستی جیهان و پشتیوانی گەلانی قڕکراو.
١٢- حکومەتی عێراق پەیماننامەی قەداغەکردنی جینۆسایدی مۆرکردووە و ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها دادگای باڵای تاوانەکانی و سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی عێراق دانیان بە تاوانی جینۆساید بەرامبەر بە گەلی کورد ناوە، لەبەر ئەوە حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و گێڕانەوەی ماف بۆ مافخوراوان. لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا پەیوەندیدارەکان پێویستە بەدواداچوون بۆ ئەم مەبەستە بکەن.
١٣- جینۆساید بکرێتە زەمینەیەکی قانوونی، مرۆیی و سیاسی بۆ دروستکردنی بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان، چونکە گەلی کورد لەژێر هەڕەشەی قڕکردندایە.
١٤- دروستکردنی لیژنەی باڵای دەرخستنی راستییەکان، وەک ئەوەی لە ئەفریقای باشور بەمەبەستی ئاشتەوایی نیشتمانیی لە نێوان قوربانیانی ئاپارتیدا و تاونکاراندا.
٢٩ی نیسانی ٢٠١٧
توصيات المؤتمر
أدناه توصيات المؤتمر الدولي الذي عقده مركز كوردولوجي ( مركز الدراسات الكردية) التابع لجامعة السليمانية، يوم السبت، المصادف 29 نيسان 2017
في قاعة رابرین، حول الأنفال والإبادة الجماعية ضد الشعب الكردي، تحت شعار (التدويل، الإعتراف، التعويض) .
1- السعي لإخراج ملف الأنفال وما شابهه من الإطار المحلي و رفعه الى مستوى دولي والتعريف به لدى المحافل الدولية.
2- السعي للحيلولة دون تكرار جرائم الإبادة الجماعية ضد الشعب الكردي في المستقبل.
3- إزالة و تلافي العقبات القانونية التي تحول دون تقدم الملفات، بخاصة القانون العراقي.
4- التعريف بالجورالذي يتم في إطار الإبادة الجماعية، بحق المرأة الكردية بشكل عام، و ضحايا الأنفال والبرزانيات، واليزيديات اللواتي يتعرضن الآن الى هجمات
الحقد الداعشي وتوضيح تلك المسائل والقضايا للحركات ا لنسوية في العالم.
5- بذل الجهود للعمل بمفهوم الإعتراف والمساءلة حيث يمتلكان دورا متميزا في منع تكرار هذه الأحداث المفجعة.
6 – السعي الجاد لتقديم التعويضات المادية والمعنوية الى الضحايا، و معاقية المجرمين الذين ساهموا في تنفيذ هذه الجرائم، المطلوبين من قِبَل المحكمة العليا، علما انهم لَم يحضروا حتى الوقت الراهن أمامها.
7- تأسيس متحف و رمز تذكاري خاص بالإبادة الجماعية والعنف، على نحو علمي وأكاديمي، بعيدا عن العفوية والمزاج الشخصي.
8- العمل من أجل الضغط على الحكومة العراقية لتوقيع معاهدة روما، كي يتيسر عن طريق ذلك الإعتراف بملف الأنفال وكافة الجرائم الجماعية التي مورست بحق الشعب الكردي، والتعريف بها كجرائم إبادة جماعية ضد الإنسانية.
9- في حال عدم استجابة الحكومة العراقية لما يخص تعويض ضحايا الأنفال والإبادة الجماعية، ينبغي أن يسن برلمان حكومة أقليم كردستان قانونا خاصا بتشكيل محكمة خاصة وتتكفل الحكومة العراقية بتعويض هؤلاء، باعتبارها الوريث القانوني والأخلاقي للحكومات العراقية السابقة، وعليه يجب التعجيل في تنشيط البرلمان وشؤونه.
10- التأكيد على توصيات المؤتمر الأول لمركز الدراسات الكردية (كوردولوجي) 2015 :
- إدخال الأنفال والإبادة الجماعية في برامج ومناهج وزارة التربية والدراسة الجامعية
– وضع برامج مكثفة للدراسات العليا ( الماجستير والدكتوراه) بصدد الإبادة الجماعية وجرائم الأنفال.
– تأسيس مركز خاص بالإبادة الجماعية في جامعات كردستان ومنحه صلاحيات إدارية ومالية لتقديم أبحاث علمية قيمة و تنظيم المؤتمرات والسمنارات العلمية على نحو دائم. و من هنا وبهدف تشجيع الباحث العلمي وحثه للعمل ضمن تلك المراكز، يقتضي أن تقوم وزارة التعليم العالي بتغييرالدرجة الوظيفية للأستاذ الجامعي و الباحث العلمي.
11- الإهتمام بتوطيد العلاقات مع منظمة باحثي الإبادة الجماعية العالمية ( IAGS ) والعمل من أجل عقد أحد مؤتمراتها السنوية في أقليم كردستان، باعتبارها منظمة لها دورها الفعال في كشف عمليات الإبادة الجماعية ضد الشعوب على مستوى عالمي، وفي دعمها كافة الشعوب التي تعرضت وتتعرض الى عمليات الإبادة الجماعية.
12- معلوم ان الحكومة العراقية وقعت على معاهدة حظر الإبادة الجماعية ،وهي عضوة في الأمم المتحدة، كما اعترفت المحكمة العليا ورئاسة الجمهورية وبرلمان العراق بجرائم الإبادة الجماعية ضد الشعب الكردي،لهذا فإن الحكومة العراقية مسؤولة عن دفع التعويضات للضحايا وإعادة الحق الى أصحابها. وعلى حكومة اقليم كردستان والجهات المعنية تقصي ومتابعة تلك الشؤون.
13- جعل الإبادة الجماعية أرضية قانونية وإنسانية وسياسية لتأسيس دولة كردستان، لأن الشعب الكردي تحدق به مخاطر الإبادة.
14- تأسيس لجنة عليا لكشف وتعرية الحقائق، على نحو ما وجد وتأسس في افريقيا الجنوبية بغية اعلان مصالحة وطنية بين ضحايا العنصرية والجناة .
Conference Recommendations
These conclusions and recommendations were agreed upon by members of the organizing committee and participants at the international conference “Anfal and Other Atrocities Committed Against Kurds: Internationalisation, Recognition, Compensation.” (Sulaimani, Kurdistan Region – Iraq, 29 April 2017).
Urge relevant parties to exert more effort to internationalise the case of Anfal and other similar atrocities.
Recognize the need to prevent further genocidal acts to be committed against the Kurds again.
Recognize the need to make a greater effort to overcome the legal barriers, particularly those related to the Iraqi laws, that prevent the case of Anfal and others from progressing.
Recommend that greater efforts be made to ensure that the various cases of violence against Kurdish women, including the atrocities recently committed against Yazidi women by ISIS, are recognized locally and internationally. Moreover, feminist organizations must be informed about these cases.
Recognize the need to secure international recognition of the genocidal acts committed against the Kurds, given that this will serve as a key factor in the prevention of genocide.
Strongly recognize the need to provide a fair compensation, both financially and morally, for the victims and survivors and punish those responsible.
Recognize the need to establish special museums and monuments to promote the acts of genocide.
Recognize the need to put pressure on the Iraqi Government to sign the Rome Statute so that the case of Anfal and other massacres committed against the Kurds can gain international recognition.
If the Iraqi Government does not abide by its legal commitment to compensate the victims of Anfal and other acts of genocide, it is recommended that the Kurdistan Parliament passes a law allowing the establishment of special tribunals to force the Iraqi Government to compensate the victims.
Reiterate the recommendations submitted at the First International Conference on Genocide organized by Kurdology Centre:
– It is recommended that teaching about the case of Anfal and other atrocities committed against the Kurds be part of the national curriculum in the Kurdistan Region.
– Urge universities in the Kurdistan Region to attribute significance to postgraduate research projects dealing with the case of Anfal and other acts of Genocide.
– Recognize the need to open independent research centres for genocide studies at the universities in the Kurdistan Region. Moreover, the Kurdistan Region Ministry of Higher Education and Scientific Research to review the rights and duties of the university lectures devoting themselves to work on research.
Urge relevant authorities in the Kurdistan Region to establish a strong relationship with the International Association of Genocide Scholars (IAGS) and try to host one of its annual international conferences in the Kurdistan Region given the important role this association has played in introducing the acts of genocide to the outside world.
Urge the Kurdistan Regional Government (KRG) to force the Iraqi Government to compensate the victims of Anfal and other atrocities committed against the Kurds in Iraq as the Iraqi Special Tribunal, the presidency, and the Iraqi parliament have already recognized Anfal as an act of Genocide.
Recognize the need to use the cases of genocide committed against the Kurds in Iraq as a legal, humanitarian, and political cause to establish an independent Kurdish state.
14. Strongly recognize the need to form a special commission in the Kurdistan Region similar to the Truth and Reconciliation Commission (TRC) assembled in South Africa after the abolition of apartheid in 1994.