کۆنفرانسى نێودەوڵەتیى جینۆساید و کۆمەڵکوژیى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست
مەڵبەندى کوردۆلۆجى، زانکۆى سلێمانى ٢٠١٥/٤/٣٠،٢٩
لە ماوەى سەد ساڵى رابردوودا کۆمەڵێک کۆمەڵکوژیى و جینۆساید بەرامبەر کورد، ئەرمەن، جولەکەو ئاسورییەکان ئەنجامدراون، کە خەم و ئازاریان تا ئێستاش لە یادەوەریى مرۆڤایەتییدا هەر ماون. بەڵام سەرەڕاى ئەوە، وا دەردەکەوێت کە وانەیەک بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەى ئەو کارەساتانەى هاوشێوەى جینۆسایدى کوردانن وەرنەگیراوە.
هەر بۆیە مەڵبەندى کوردلۆجى بە پێویستى زانى کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتیى لە ژێر دروشمى “داننان بەڕاستییەکاندا هەنگاوێکە بۆ ئاشتەوایى نێوان گەلان” لە رۆژانى 29و 30 نیسانى 2015، لە زانکۆى سلێمانى رێکبخات. لەم کۆنفرانسەدا، بە بەشداریى پسپۆڕانى دەرەوە و ناوخۆ و لیژنە پەیوەندیدارەکانى پەرلەمانى کوردستان، توێژینەوە و بابەتى زانستى هەمەجۆر لە رووى مێژوویى، یاسایى و کلتوورى، هتد.
لەبارەى جینۆسایدى کورد و چەند نەتەوە و ئاینێکى تر‌ى ناوچەکە، لە نێویشیاندا، تاوانى جینۆساید بەرامبەر بە کوردانى ئێزدى لە لایەن دەوڵەتى ئیسلام (داعش)، پێشکەش دەکرێن.
کۆنفرانسەکە بەدیاریکراوى تیشک دەخاتە سەر سێ تەوەرى سەرەکى:
1- کۆمەڵکوژییەکانى سەدەى نۆزدەیەم و سەرەتاى سەدەى بیستەم.
2- ئەنفال و جینۆسایدى کورد لە سەردەمى حوکمڕانیى سەدام حسێن دا.
3- کۆمەڵکوژیى و تاوانى جینۆساید بەرامبەر کوردانى ئێزیدیى.
پرۆگرامى کۆنفرانسەکە
رۆژى یەکەم، 2015 نیسان:29
10:00 – 12:00 سێریمۆنى کردنەوەى کۆنفرانسەکە.
پێشانگاى د. عوسمان قادر ئەحمەد (مەڵبەندى کوردۆلۆجى)” بەدیکۆمێنتکردنى جینۆساید- ئەنفالى کورد (1988) لە رێگەى هێڵکارییەوە”. شۆڕش حەمە ساڵەح (دەرچووى سکوڵى هونەرى ترادیسیۆنیى پرینس- لەندەن)، “چەقۆى شکاو”. بەڵێن زەنگەنە (خوێندکارى زانکۆى قادر هاس، تورکیا) “بەدۆکۆمێنتکردنى گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە رێگەى فۆتۆگرافەوە“. د. نەعیمە محەمەد (سکوڵى هونەرى شێوەکاریى/ کۆلێجى هونەر، زانکۆى سلێمانى)، “پرۆژەى هونەرى سیرامیک لە بارەى گۆڕەبەکۆمەڵەکانەوە پێشانگایان کردەوە.
وتەى بەخێرهاتن: پ. ی. د. ئارام عەلى مستەفا (مەڵبەندى کوردۆلۆجى)”.
وتەو و وتارى کۆمەڵێک لایەن و دەزگاى رەسمى، لەوانە پەرلەمانى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەندێک رێکخراوى پەیوەندیدار.
فلیمێکى دکۆمێنتاریى لەسەر ئەنفال، بەرهەمهێنانى محمەد رەووف عەبدوالعەزیز- کەناڵى ئاسمانى کەى ئێن ئێن.
وتەى تایبەتى پرۆفیسۆر نوام چۆمسکى (ئینستوێتى تەکنەلۆجیاى ماساچوسێتس، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا) ئەنفال وەک ئاواز- چەند پارچە مۆسیقایەک بە رێبەرى ئاکۆ عەزیز (سکوڵى هونەرە جوانەکان/ زانکۆى سلێمانى).
پانێڵى یەکەم : کۆمەڵکوژییەکانى سەدەى نۆزدەیەم و سەرەتاى سەدەى بیستەم 14:00 – 18:00
پ. ی. د. یاسین خالید سەردەشتى ز د. ئامانج حەسەن (زانکۆى سلێمانى)، “کاریگەریى جەنگى یەکەمى جیهانیى لەسەر پەیوەندیى کورد و کەمایەتییەکریستانییەکان: پرسى ئاسوورییەکان وەک نموونە”.
ڤێرا یەعقوبیان (بەڕێوەبەرى کۆمیتەى نیشتمانى ئەرمەنى لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست). ” مێژووى جینۆسایدى ئەرمەن”.
محەمەد ئەمین ئەکتار (کۆمەڵەى مافى مرۆڤ لقى ئامەد، تورکیا). “کۆمەڵکوژییەکانى دواى راپەڕینى شێخ سعید“.
پ. ی. د. سەلیم تەمۆ (زانکۆى ئارتوکڵو لە ماردین، تورکیا)، “راگەیاندنى کۆمارى تورکیا: کۆمەڵکوژیى گەلى زیلان”.
پ. ى. د. نایف بێزوان (زانکۆى ئارتکڵو لە ماردین، تورکیا)، “راگەیاندنى کۆمارى تورکیا: کۆمەڵکوژیى دێرسیم”.
د. زەینەب تورکیئڵماز (کۆلێجى دارتموس، ویلایەتە یەکگتووەکان ئەمریکا)، “لە دایکە بە کوردکراوەکانەوە بۆ گوڵە شاخاوییەکان: چارەسەرى جێندەریى کۆمارى تورکیا بۆ پرسى دێرسیم (1937- 1957)”.
د. کارۆڵ کیدرۆن (ئینستیتوتى توێژنەوەى هۆڵۆکۆست، زانکۆى حەیفا، ئیسرائیل)، “هۆڵۆکۆست وەک مۆدێلێکى کۆسمۆپولیتیانەى گەردوونى بۆ یادەوەریى جینۆساید بە (ڤیدیۆ کۆنفرانس).
رۆژى دووەم، 30نیسانى 2015:
پانێڵى دووەم: ئەنفال و جینۆسایدى کورد لەسەردەمى حوکمڕانیى سەدام حسین دا 9:00 – 13:00
سۆزان سالح کەریم (زانکۆى سەڵاحەدین)، “کۆمەڵکوژیى و راگواستنى زۆرەملێى کوردانى فەیلیى“.
پ. ی. د. یاسین کەریم ئەمین (زانکۆى هەولێرى پزیشکى)، “لێکۆڵینەوەى پزیشکى- دادوەریى گۆڕەبەکۆمەڵەکانى بارزانییەکان”.
د. عوسمان قادر ئەحمەد (مەڵبەندى کوردۆلۆجى)، “بەدۆکۆمێنتکردنى جینۆساید- ئەنفالى کورد (1998) لە رێگەى هێڵکارییەوە”.
فازڵ مورادى (ئینستیتوتى ماکس پلانک بۆ ئەنترۆپۆڵۆجیاى کۆمەڵایەتى، ئەڵمانیا)، هێزى نووسین لە جینۆسایددا: لە بارەى توندوتیژیى رەگەزیى لە ئۆپراسیۆنەکانى ئەنفالدا”.
ئەسعەد جباریى (رۆژنامەنووس)، “ئەنفال لە رۆژنامەکانى بەعسدا:
پانێڵى سیێەم: کۆمەڵکوژیى و تاوانى جینۆساید بەرامبەر کوردانى ئێزیدى. 14:00 – 18:00
د. ئەنتۆنى بیلگسلى (زانکۆى نیو ساوس وه‌یڵز، ئوسترالیا)” جینۆسایدى کورد و قانوونى نێودەوڵەتیى بە (ڤیدیۆ کۆنفرانس).
پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ (سەنتەرى قانوون و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، مەڵبەندى کوردۆلۆجى)، “قانوونى نێودەوڵەتیى و جینۆسایدى کوردانى ئێزیدیى“.
ئێڤار ئیبراهیم (لیژنەى ئافرەتان و مافى مرۆڤ، پەرلەمان کوردستان)، “بەدواداچوون بۆ رەوشى ژیانى ژنانى ئێزیدیى لە هەرێمى کوردستان“.
ئارى هەرسین (لیژنەى پێشمەرگە و ئەنفالکراوان، پەرلەمانى کوردستان)، “بەجینۆسایدناساندنى کەیسى کوردانى ئێزێدیى”.
د. چۆمان هەردى (زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى)، “دۆخى دەروونیى ژنانى پاش جینۆساید“.
پرۆفیسۆر ئەلێکس هینتۆن (سەنتەرى دراساتى جینۆساید و مافى مرۆڤ، زانکۆى رەتگەرس، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا)، “نەتەوە یەکگرتووەکان و رێگریى لە جینۆساید بە (ڤیدیۆ کۆنفرانس).
ڕیپۆرتاژ لەسەر کۆنفرانسى نێودەوڵەتیى جینۆساید و کۆمەڵکوژیى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە لایەن
کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان.
https://www.youtube.com/watch?v=4QcOrYZ_eTs&t=27s
https://www.youtube.com/watch?v=E6Xsmxrzi8U&t=7s
https://www.youtube.com/watch?v=xe3dYWzlDd4
https://www.youtube.com/watch?v=hfALYp1xu-Y
https://www.youtube.com/watch?v=E6Xsmxrzi8U
ڕاسپارده‌کانی کۆنفرانس
ڕاسپارده‌کانی “كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تیى جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژیى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست”له‌ماوه‌ى رۆژانى 29/30/4/2015 دا مه‌ڵبه‌ندى كوردۆلۆجى زانكۆى سلێمانى “كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تیى جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژیى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست” به‌دروشمى “داننان به‌راستییه‌كاندا هه‌نگاوێكه‌بۆ ئاشته‌وایى نێوان گه‌لان” به ئاماده‌بوونى چه‌ندین توێژه‌ر و نووسه‌ر و رۆشنبیری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات سازدا.كۆنفرانسه‌كه له سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پێكهاتبوو :-1 – كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م.2 – ئه‌نفال و جینۆسایدى كورد له‌سه‌رده‌مى حوكمڕانیى سه‌دام حسێندا.3 – كۆمه‌ڵكوژیى و تاوانى جینۆساید به‌رامبه‌ر كوردانى ئێزدی.له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م سێ ته‌وه‌ره‌دا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیى به‌پێز پێشكه‌شكران و به‌وردی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و به‌شێوه‌یه‌کی زانستییانه‌تیشكیان خرایه‌سه‌ر.له‌به‌ر رۆشنایى و ئه‌نجامى ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا و پاش ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌م ڕاسپاردانانه ڕاگه‌یاندرا‌ن: –1 – کۆکردنه‌وه‌و پاراستنى هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و گفتوگۆ و ڕووداوانه‌ى كه‌له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م كۆنفرانسه‌دا پێشکه‌شکرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ر و توێژه‌ری زانستیی سوودیان لێ ببینن.2 – چاپكردنى بابه‌ته‌كانی کۆنفرانسه‌که له‌دووتوێى كتێبێكدا به هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی.3 – پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و توێژه‌ر و نوسه‌رانه‌ى كه شاره‌زاى ئه‌م بوارانه‌ن، و سوودوه‌رگرتن له‌توانا و زانیاری‌یان، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه‌ئاماده‌بوون.4 – هه‌وڵدان و پێشنیازكردن بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و میلله‌تانه‌دا كه‌له‌مێژوودا تووشى تراجیدیاى جینۆساید بوون، هه‌روه‌ها دروستکردنی ڕایه‌ڵه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌كادیمی و ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه، كه‌له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن.5 – هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لانه‌دا، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌رمه‌ندا، كه‌وه‌ک كورد له‌ناوچه‌که‌دا تووشى سیاسه‌تى قڕكردن بوونه‌ته‌وه.6 – په‌نابردنه به‌ر دانپیانان به‌راستییه‌كاندا، وه‌ك سیاسه‌تێكى ژیرانه، بۆ ئاشته‌وایى نێوان گه‌لان. له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیش لێپرسینه‌وه‌له‌و جاش و موسته‌شار و كه‌سانه‌بكرێت كه‌له‌لایه‌ن دادگاوه‌داواكراون، به‌بێ گوێدانه‌لایه‌نی سیاسی و حیزبی، به‌و پێیه‌ی ئه‌مه‌پێش هه‌موو شتێک کارێکی قه‌زائییه‌و نابێت ده‌ستوه‌ردان له‌کاری دادگادا بکرێت.7 – دامه‌زراندنى دادگایه‌ك له‌كوردستان به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دادگاییكردنى هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى ده‌ستیان له‌تاوانى دژ به‌مرۆڤایه‌تى(جینۆساید – جه‌نگ – دژبه‌مرۆڤایه‌تیی) دژى كورد و هه‌موو دانیشتوانى كوردستان هه‌یه و له‌دواڕۆژیشدا ده‌بێت.8 – ده‌ركردنى یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ركه‌س و لایه‌نێك نكولى له‌و تاوانانه‌بكات، كه‌دژ به‌كورد ئه‌نجامدراون.9 – پێویسته‌جینۆساید و ئه‌نفال بخرێنه‌پرۆگرامی خوێندنه‌وه، هه‌ر له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه‌تا زانکۆ.10 – پێویسته جینۆساید و ئه‌نفال بکرێن به‌ناونیشان و بابه‌تى ماسته‌رنامه‌و دكتۆرا، و ساڵانه‌بخرێنه پرۆگرامی خوێندنی باڵاوه.11 – دامه‌زراندنى سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستیی له‌سه‌ر جینۆساید و ئه‌نفال له‌زانكۆكانى كوردستاندا.12 – دامه‌زراندنى مۆنۆمێنت و مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانیی و هه‌روه‌ها مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری جه‌نگ له‌پایته‌ختی هه‌رێم، هه‌روه‌ها له هه‌موو پارێزگا و شاره‌گه‌وره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش لقیان هه‌بێت، تاوه‌کو یادوه‌ریى و شوێنه‌وار و كه‌لوپه‌لى ئه‌نفالكراوان بپارێزرێت، ئه‌ویش به‌سه‌رپه‌رشتی که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا.13 – كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تیى جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژیى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی تایبه‌ت به‌جینۆساید و ئه‌نفال ساڵانه‌به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌مه‌یش داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ ته‌رخان بكات.14 – پێویست ده‌کات ده‌زگاکانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌و پرس و که‌یسانه‌دا، که‌په‌یوه‌ندییان به‌جینۆساید و ئه‌نفاله‌وه‌هه‌یه، هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی جینۆساید و ئه‌نفالدا بکه‌ن، که‌پێشنیاری دامه‌زراندنیان کراوه.15 – بایه‌خدانى ته‌واو به‌كێشه‌و گرفت و بارى ژیانی كوردانى فه‌یلى، چونكه‌تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى پێویست ئاوڕێكى ئه‌وتۆى لێنه‌داونه‌ته‌وه. له‌زۆر ڕووى یاساییشه‌وه‌حكومه‌تى ناوه‌ند به‌پێى یاسا كۆنه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك ده‌كات و زۆر كار به‌زۆر ماده‌و بڕگه‌ی قه‌ده‌غه‌ى كۆنى ده‌كرێن و تا ئێستاش لانه‌براون و نه‌سڕاونه‌ته‌وه؛ له‌وانه وه‌ک هاووڵاتی بیانی و ئێرانی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.16 – کارکردن بۆ پابه‌ندکردنی ده‌وڵه‌تی ئێراق به‌گێڕانه‌وه‌ی موڵکوماڵی کوردانی فه‌یلی و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانیان.17 – کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌کوردانی فه‌یلی بۆ له‌بیرنه‌کردنی ئه‌و تاوانانه‌ی حکومه‌ته‌کانی پێشوو دژیان کردوون.17 – پێویسته‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێگه‌و ستاتوسێکی تایبه‌ت بۆ کوردانی ئێزدی و کوردانی فه‌یلی دابنێت و بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دابڕانیان له‌گه‌لی کورد، ده‌بێت ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و ئێراق و هه‌روه‌ها پۆسته‌حکومییه‌کان دابنرێن و ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تیه‌کی ڕووکه‌ش نه‌بێت.18 – كاركردن بۆ گه‌یاندنى كه‌یسى ئه‌و تاوانانه‌ى دژ به‌كورد ئه‌نجامدراون به‌دادگاى نێوده‌وڵه‌تى تاوان له‌لاهاى و جیاكردنه‌وه‌و پۆلێنكردنیان به‌پێى جۆرى تاوانه‌كانى دژ به‌مرۆڤایه‌تى، جینۆساید، تاوانى جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژیى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوود له‌ئه‌زموون و راوێژى پسپۆڕانى ده‌ره‌کیی وه‌ربگیرێت.19 – یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ده‌ربچێت ده‌رباره‌ى پابه‌ندبوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پرنسیب و بنه‌ماكانى یاساى نێوده‌وڵه‌تیی ده‌رباره‌ى رێزگرتن له‌مافى مرۆڤ و مافى میلله‌تان و قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌موو تاوانێكى نێوده‌وڵه‌تیى، جینۆساید و تاوانى جه‌نگ و تاوان له‌دژى مرۆڤایه‌تى و رێزگرتن و پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.20 – خزمه‌تكردنى زیاترى خاوه‌ن قوربانییه‌كان به‌نووسینه‌وه‌ى یاسایه‌كى تازه‌ى ماف و ئیمتیاز بۆیان به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌ری خۆیان، پسپۆڕان و رێكخراوه په‌یوه‌ندییداره‌كان، چونكه‌ئه‌و یاسایه‌ى ئێستا له‌وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كارى پێده‌كرێت، دوای سێ جار هه‌مواركردنه‌وه هێشتا نه‌بووه‌ته‌جێى ره‌زامه‌ندى که‌سوکاریان و چاره‌سه‌ركردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ژیانیان.21 – پاراستنى ئه‌و(10) كه‌سه‌ى كه‌له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ڕزگاریان بووه، وه‌ك شایه‌تحاڵى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كان، هه‌روه‌ها پێدانى پێگه‌و ستاتوسى تایبه‌ت پێیان.22 – په‌له‌بكرێت له‌چاره‌سه‌ركردنى قوربانیانى توندوتیژیى سێكسى به‌ده‌ستی داعش له‌رووى جه‌سته‌یى و ده‌رونییه‌وه، به‌ڕاوێژكردن به‌ئه‌نجومه‌نى ڕووحانى كوردانى ئێزیدى و به‌سوود وه‌رگرتن له‌داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی UN.23 – به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى سوكایه‌تى و بێرێزى به‌رامبه‌ر ژنانى ئێزیدى قوربانیانى ده‌ستى داعش ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به‌یاسا ڕێکبخرێت. |
nternational Conference
International Conference on Genocide and Massacres of the Middle Eastern Nations
Kurdology Centre, University of Sulaimani
Date: 29-30 April 2015
Location: School of Basic Education Building, University of Sulaimani, Kurdistan Region- IRAQ
In the past 100 years many genocides have taken place and the extreme sufferings experienced by the Kurdish, Armenian, Jewish and Assyrian peoples have caused unforgettable grief within human memory. However, it is evident that a lesson in preventing such devastating events like the Kurdish genocide from happening again was not learnt. An obvious example of this can be seen through the recent atrocities of the terrorist group ISIS and their genocide of the Yazidi. population in the Kurdistan region of Iraq
Kurdology Centre is thus pleased to organise this international conference under the motto “Recognising the Truth is Key to Peaceful Co-existence among Nations”, to be held on 29-30 April 2015, at the University of Sulaimani, Kurdistan Region, Iraq. Scholars and experts from Kurdistan and abroad will present papers, presentations, stories and galleries which address Kurdish genocide and other nations’/religions’ genocide/massacre, including the recent genocidal persecution of Yazidis by ISIS, from a wide range of historical, political, legal, and cultural perspectives
The Conference will specifically focus on 3 aspects/themes: (1) the massacres of 19th and early 20th centuries; (2) Anfal and Kurdish genocide under Saddam Hussein’s reign; (3) massacre and the act of genocide against Yazidis
Conference Program
Day 1, 29 April 2015:
10:00-12:00 Conference Opening Ceremony
Art Exhibitions by Dr. Osman Kader Ahmed (Kurdology Centre, Kurdistan Region), “Documenting the Kurdish Genocide –Anfal (1988) – Through Drawing” Shorsh Hamasaleh (graduate of Prince’s School of Traditional Arts- London), “The Broken Knife”, Balen Zangana (postgraduate student at Kadir Has University, Turkey), “Documenting Mass Graves through Photography”, Dr. Naeema Muhammed (School of Fine Arts, University of Sulaimani), “Ceramic Art Project on Mass Graves”
Welcome Speech by Assistant Professor Aram Ali Mustafa (Kurdology Centre, Kurdistan Region)
Statements of a number of official authorities, including Kurdistan Parliament, Ministry of Higher Education, Ministry of Martyrs and Anfal Affairs and other relevant NGOs.
A documentary on Anfal, produced by Muhammed Rauf Abdul-Azeez – KNN Channel.
An Exclusive Talk by Professor Noam Chomsky (Massachusetts Institute of Technology (MIT), USA)
Anfal as a Melody- Pieces of Music led by Ako Azeez (University of Sulaimani, Kurdistan Region)
14:00- 18:00 Panel 1: The Massacres of 19th
and Early 20th Centuries
Assistant Professor Yasin Khalid Sardashty &
Dr. Amanj Hassan (University of Sulaimani, Kurdistan Region), “The Impact of the WW I on the Kurds and the Christian Minorities: the Case of the Assyrians.”
Vera Yakoubian (Executive Director of the Armenian National Committee in the Middle East, Lebanon), “The History of the Armenian Genocide.”
Mehmet EmÎn Aktar (Human Rights Association (IHD), Turkey), “Massacre in the Aftermath of the Sheikh Said Rebellion.”
Assistant Professor SelÎm Temo (Mardin Artuklu University, Turkey), “The Declaration of the Republic of Turkey: The Zilan Massacre.”
Assistant Professor Naif Bezwan (Mardin Artuklu University, Turkey), “Explaining the Mass Killings in Dersim.”
Dr. Zeynep Türkyılmaz (Dartmouth College, USA), “From Kurdified mothers to the Mountain flowers: Republic’s Gendered Solution to the Dersim Question (1937-1957).”
Dr. Carol Kidron (The Institute for Holocaust Research, University of Haifa, Israel), “The Holocaust as Cosmopolitan Universal Model for Genocide Commemoration: The Emergence of a Global Language of Suffering or Failed Translations of Local Cultural Experience?” [via Video Conference]
Day 2, 30 April 2015:
09:00- 13:00
Panel 2: Anfal and the Kurdish Genocide under Saddam Hussein’s Reign
Dr. Maria Six-Hohenbalken (Austrian Academy of Sciences, Austria), ” Memoryscapes in Multiple Modernities: Remembering Crimes against Humanity in Kurdish Societies.”
Sozan Salih Karim (Salahaddin University, Kurdistan Region), “The Massacre and Forced Displacement of the Faili Kurds.”
Assistant Professor Yasin Kareem Amin (Hawler Medical University, Kurdistan Region), “Forensic Investigation of Barzanian Mass Grave Skeletal Remains in Busaya Desert-Samawa- Iraq.”
Dr. Osman Kader Ahmed (Kurdology Centre, Kurdistan Region), “Documenting the Kurdish Genocide –Anfal (1988) – Through Drawing.”
Fazil Moradi (Max Planck Institute for Social Anthropology, Germany), “The Force of Writing in Genocide: On Sexual Violence in the Anfal Operations and beyond.”
Assad Jabari (Journalist, Kurdistan Region), “Anfal in the Baath Media Outlets.”
14:00- 18:00
Panel 3: The Massacre and an Act of Genocide against Yazidis
Dr. Anthony Billingsley (University of New South Wales, Australia), “The Kurdish Genocide and International Law.” [via Video Conference]
Professor Marif Omer Gul (Centre for Law and IR Studies, Kurdology Centre, Kurdistan Region), ‘International Law and the Yazidi Genocide.”
Evar Ibrahim (MP, Human Rights Committee, Kurdistan Parliament), “The State of the Yazidi Women in Kurdistan Region.”
Ari Harseen (MP, Peshmarga Committee, Kurdistan Parliament), “The Case of Recognising the Yazidi Gencocide.”
Dr. Choman Hardi (The American University of Iraq-Sulaimani, Kurdistan Region), “The Psychological State of Genocide-surviving Women.”
Professor Alex Hinton (Center for the Study of Genocide and Human Rights, Rutgers University, USA), “UN and the Prevention of Genocide.” [via Video Conference]
18:00- 20:00 Closing Remarks & Conference Dinner