Address: New campus, As Sulaymaniyah, Iraq

Call us: 964533203093

Write to us: [email protected]

University of Sulaimani
Kurdology Center

کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگە

کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگە

توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە پارێزگای سلێمانی 

           

 ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات بۆ زانینی کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگە‌، بەو پێیەی ماددە هۆشبەرەکان دەردێکی کوشندەیە و دیاردەیەکە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەدی دەکرێت   هەرێمی کوردستانیش لەو دەردە بەدەر نییە و هاوسنوری ئەو وڵاتانەیە کە بازگانیان بەو ماددانەوە تێدا دەکرێت بۆئەوەی بزانرێت کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگەی کوردی تا چ ئاستێکە، چونکە تاک    بەردی بناغەی هەر خێزانێکە و خێزانەکانیش پێکهێنەری کۆمەڵگەن، توێژینەوەکە گرنگی بەوە دەدات کاریگەرییە هەمەلایەنەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگەی کوردی دەربخات .  Img 1838                    

 گرنگی توێژینەوەکە لەوەدایە کە هەوڵدەدات زانیاری بەدەست بهێنێت سەبارەت بەو حاڵەتانەی کە لەسەر ماددە هۆشبەرەکان لە دامەزراوە ئەمنیەکانی حکومەتدا تۆمارکراون بۆ ئەوەی بزانریت ڕێژەی ئەو کەسانەی   لەسەرئاڵودەبوون بە  ماددە هۆشبەرەکانەوە گیراون سزادراون چەندە، ئەو هۆکارو پاڵنەرانە چین کە وایان لێ کردوون پەنای بۆ ببەن، تا لە میانەی زانینی ئەو هۆکارانەوە چارەسەرو پێشنیاری پێویست دیاریبکرێن بۆ  کەمکردنەوە و بنەبڕکردنی ئەو حاڵەتە .

 کرتەلێرەبکە بۆبینینی  بابەتەکە