Address: New campus, As Sulaymaniyah, Iraq

Call us: 964533203093

Write to us: [email protected]

University of Sulaimani
Kurdology Center

سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی جینۆساید‌و بونیادی ئاشتیی زانكۆی سلێمانی

سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی جینۆساید‌و بونیادی ئاشتیی زانكۆی سلێمانی

Img 31599dac90dd92b2423bb5d67e30a8b3 V

ماوەی ١١ مانگ، زانكۆی سلێمانی كاری چڕوپڕی بۆ بەستنی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی جینۆساید‌و بونیادی ئاشتیی ئەنجامدا، كە لەلایەن مەڵبەندی كوردۆلۆجی زانکۆی سلێمانی و سەنتەری جینۆساید ‌و بونیادی ئاشتیی، بەهاوكاری چەندین توێژەرو لێكۆڵەری ناوخۆیی دەرەكی كاری جدی بۆ كرا، لەم راپۆرتەدا رۆشنایی دەخەینە سەر ئەو كاروچالاكی‌ و پانێڵ‌ و توێژینەوانەی لەماوەی دوو رۆژی كۆنفرانسدا پێشكەشكران.

راپۆرتی: كۆسار عوسمان

رۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤، بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق‌و پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌ و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی‌ و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌ و ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومی‌ و مامۆستایان ‌و توێژەرانی ناوخۆو بیانی ‌و كەسوكاری ئەنفال، سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی جینۆساید‌ و بونیادی ئاشتیی لەزانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

445741074 445996171512148 2737255774905423633 N

 

   دۆكیۆمێنتاری دیرۆكی نەهامەتییەكانی ئەنفال

    لەمیانی رێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا، چالاكییەكی هونەری تایبەت بەئەنفال لەلایەن كۆلێجی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانییەوە پێشكەشكرا، كە لەڕێی ئاوازو گۆرانی ‌و میوزیكەوە، وێنای تاوانەكانی كۆمەڵكوژی دژ بەگەلی كورد پیشاندرا.445198321 445991928179239 5967181679673908204 N

 كاتێك شایەتحاڵەكان دەدوێن ناونیشانی ئەو فیلمە دۆكیۆمێنتەرییە بوو كە لەكۆنفرانسەكەدا نمایشكراو تێیدا شاڵاوەكانی ئەنفال‌ و بۆردومانی شاری هەڵەبجەی بەچەكی كیمیایی لەخۆگرتبوو، شایەتحاڵەكان چیرۆكی نەهامەتییەكانی قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفالیان هەر لەساتی دەستبەسەركردنەوە تا كۆمەڵكوژی ‌و مەرگیان لەگۆڕە بەكۆمەڵەكاندا گێڕایەوە.

20240529 103106 1024x577

445169722 445993771512388 416294079409331036 N

445186655 445996114845487 1815857628225993562 N445735131 445991148179317 6120018904746600089 N

 

 

   

هۆشیاری‌ و مەعریفەی كورد لەبارەی تاوانی ئەنفالەوە

    لەمەراسیمەكەدا، پرۆفیسۆر د. كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتارێكی پێشكەشكردو جینۆساید ‌و كۆمەڵكوژی بەمەترسییەكی كوشندە وەسفكرد لەسەر تەبایی مرۆڤایەتی‌ و ئاشتی‌ و پێكەوەژیان لەجیهانداو رایگەیاند: “هێشتا هۆشیاری‌ و مەعریفەی كورد سەبارەت بەم تاوانانە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی لەفەرهەنگی سیاسی‌ و كلتوری حوكمڕاندا رەنگ بداتەوە.”20240529 111529 1024x577

وتیشی: “ئومێد دەكەین ئەم كۆنفرانسە هەوڵێك بێت بۆ لێكۆڵینەوە‌و تۆماركردنی دیرۆكی هەرسێ تاوانی جینۆساید‌ و كۆمەڵكوژی‌ و تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی، كە ناتەبایی‌و ناكۆكی لەناو گەلانی كوردستان‌ و عێراقدا هێناوەتە كایەوە.”

پرۆفیسۆر د. كۆسار محەمەد، ئاماژەی بەئەركی ناوەندەكانی بڕیاری سیاسی ‌و ناوەندە ئەكادیمییەكان‌ و دەزگاكانی پەیوەست بەپاراستنی مافی مرۆڤ‌ و مافی ژنان‌ و ناوەندە هونەرییەكان كرد، كە دەست لەناو دەست كار بۆ سەقامگیری ‌و ئاشتی بكەن، قەرەبووی زیانلێكەوتووەكان‌ و كەسوكاری قوربانییەكان بكەنەوە، هەروا كەشێكی ئاشتەوایی بۆ گەلانی جینۆسایدكراو دەستبەر بكەن، وتیشی: ” هەڵبەت ئەم ئەركەش بەیەكێك لەپیادەكردنی پلانی زانكۆی سلێمانی دادەنێم.”

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، هیوای خواست كۆنفرانسەكە بەرقەراركردنی پرۆسەی ئاشتی سازی بێت‌ و دروستكەری ژینگەیەكی ئاشتەوایی بێت لەچارەسەركردنی برینە جەستەیی‌ و ئاریشە دەروونیەكانی پاشماوەی جینۆساید.445787613 445992098179222 7345145752442972261 N

راشیگەیاند: جێی خۆیەتی ستایش ‌و دەستخۆشی رۆڵی خانمی یەكەمی عێراق بكەین، كە لەم ماوەیەدا بەهەوڵ ‌و ماندوبوونی خۆی توانی ژمارەیەكی زۆر لەروفاتی كەسوكاری ئەنفال بگەڕێنێتەوە زێدی خۆیان.

  سەنتەرێك بۆ رەواندنەوەی خەمی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان

دواتر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق لەوتەیەكدا كە پێشكەشی ئامادەبووانی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی جینۆساید‌و بونیادی ئاشتیی كرد، دەستخۆشی لەزانكۆی سلێمانی (زانكۆی دایك) كرد بۆ بەستنی كۆنفرانسەكەو دامەزراندنی سەنتەری جینۆساید‌و بونیادی ئاشتیی‌و وتی: “یەكێك لەو بابەتانەی هەموومان پێی دڵگرانین جدی نەبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر بەو تاوانەی بەرامبەر گەلەكەمان كراوە، گەورەترین بەڵگەش ئەوەیە كە ئەنفالچیەكان سەربەستانە لەوڵاتەكەماندا دەژین ‌و پارێزگارییان لێدەكرێت.”445751536 445991478179284 6384256118041421526 N

لەبارەی پێویستی ئەنجامدانی پشكنینی (DNA)و بەمەرجدانانی بۆ رێگری لەگەڕانەوەی رووفاتەكان، خانمی یەكەمی عێراق رایگەیاند: ئەوانە كوردن، لەبیاباندا بوون، چ میللەتێكی تر هەیە كە ملوانكەیەكی پەتی رەش بەشیلانێكی سورەوە بكاتە ملی؟ كێ چاوەزارێكی شینی كون كون ئەكات بەناوچەوانی منداڵەكەیەوە! ئەوە پێویستی بە(DNA) هەیە تا بزانین كێیە؟

خانمی یەكەمی عێراق وتی: “پێویستە ئەم كەیسە زۆر بەجدی وەربگرین تا ئەو خەڵكە لەو چاوەڕوانییە رزگاربكەین، كە هەمووكات لێمان دەپرسن كەی دەگەڕێنەوە”، وتیشی: “ئەو چاوەڕوانییە سنوری بەزاندووە.”

راشیگەیاند: دەبێ سەنتەری پێویست هەبێ بۆ رەواندنەوەی خەمی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان لەڕێی دانانی بەرنامەیەكی رێكوپێكەوە بۆ تۆماركردنی كەیسەكان‌و بینینیان‌و دانیشتن لەگەڵیان.

    لەسەرەتای یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەدا، پ.ی.د.جەلال حەسەن مستەفا سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانس وتارێكی پێشكەشكردو تێیدا رایگەیاند: ئەم كۆنفرانسە هەوڵێكی زانكۆی دایكە تاوەكو بتوانێت هەنگاوێكی كردارەكی بنێت بۆ خزمەتكردن‌و پەرەپێدانی ئەكایمیانەی دۆسێی جینۆساید. وتیشی: “دامەزراندن ‌و خستنەسەرپێی سەنتەرێكی تایبەتمەند بەتوێژینەوەی جینۆساید‌و بونیادی ئاشتی لەزانكۆكەمان هەنگاوێكی پڕ بایەخە بەئاراستە راستەكەدا كە بریتیە لەزانستیانە لێكۆڵینەوە لەجینۆسایدەكانی هەرێمی كوردستان.”445782893 445995698178862 2541811309657142177 N

   ٤٥ توێژینەوە لە ٩ پانێڵدا پێشكەشكرا

   لەچوارچێوەی چالاكییەكانی كۆنفرانسدا، زنجیرە پانێڵێك بەناونیشانەكانی: جینۆساید‌و سیاسەت، ژنكوژی جینۆسایدی ئێزدیەكان، بۆردومانە كیمیاییەكان لەكوردستان-عێراق‌و ئەگەری ئاشتی، جینۆسایدو مافە دەستوورییەكان‌و یادەوەریی جێندەركراو، لەدەستچوون‌و ئەرشیفی دیجیتاڵی‌و یادەوەرییەكان، كلتور‌و توندوتیژیی سیاسی بینراو، هونەر‌و خەیاڵدانی ئاشتی، لەهۆڵەكانی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی پێشكەشكران.

 

20240529 140159 1024x577

 

Gf6a0061 1024x683    20240529 134240 1024x577  20240529 134500 1024x577

Gf6a0088 (1) 1024x683  20240529 134054 1024x577 Gf6a0094 1024x683
Gf6a0084 1024x68320240529 134159 1024x577

  20240529 134352 1024x577

20240529 134234 1024x577 Img 20240608 Wa006120240529 133817 1024x577

Gf6a0004 (1) 1024x683

Gf6a0005 1024x683

20240529 133724 1024x577

Gf6a0092 1024x683    Gf6a0041 1024x683 Gf6a0036 1024x683

 

20240529 141907 1024x577

 

جێی باسە، سەرجەم پێكهاتەكان لەسەر ئاستی عێراق ئامادەی كۆنفرانسەكە بوون‌ و ٤٥ توێژینەوە لە ٩ پانێڵدا پێشكەشكران، كە ٢٣ توێژینەوەیان جیهانیی بوون.

445228060 445996194845479 5114330025062177657 N

   خەڵات بەخشرایە بەشداربووانی كۆنفرانس

   مەراسیمی كۆتایی كۆنفرانسەكە، رۆژی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤، بەئامادەبوونی پرۆفیسۆر د. كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ‌و پ.د.كاوە جەمال رەشید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی‌و دارایی، لەهۆڵی داودبەگی جاف لەمەڵبەندی كۆردۆلۆجی بەڕێوەچوو.

Img 20240531 Wa0004 1024x570

Gf6a0152 1024x671

20240530 180423 1024x577

20240530 175157 1024x577

Img 20240531 Wa0006 1024x683

20240530 175208 1024x577

 

 

 

 

 

 

 

 

لەمەراسیمەكەدا پ.د.كۆسار محەمەد عەلی ‌و توێژەر د.فازڵ مورادی خەڵاتی رێزلێنانیان ئاڵوگۆڕكرد، پاشان خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن سەرۆكی زانكۆو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ‌و نوێنەری خانمی یەكەمی عێراق بەخشرا بە بەشداربووانی كۆنفرانسەكە.

Gf6a0160 1024x759

20240530 172553 1024x577

20240530 174125 1024x577

Gf6a0181 1024x708

Gf6a0173 1024x719

Gf6a0210 1024x685

Gf6a0319 1024x745

Gf6a0251 (1) 1008x768

Gf6a0365 1024x675

Gf6a0271 1024x758

Gf6a0336 1024x707

Gf6a0215 1024x734

Gf6a0224 (1) 1024x724

Gf6a0229 976x768

Gf6a0245 965x768

Gf6a0255 1014x768

Gf6a0327 (1) 972x768

 

Gf6a0293 849x768

Gf6a0191 1024x762

Gf6a0185 1024x757

 

 

 

 

 

20240530 172716 1024x577 20240530 172844 1024x577 20240530 173657 1024x577 20240530 173738 1024x577 20240530 174028 1024x577

 

 

 

 

Img 20240531 Wa0001(1) 1024x423

 

هاوكات پێشانگەیەكی هونەری دۆكیۆمێنتەری تایبەت بە كۆمەڵكوژی ئەنفال بەهێڵکاری بەسەركرایەوە، كە لەلایەن بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی هونەرمەند  د.عوسمان قادر ئەحمەدەوە ئامادەكرابوو.

Img 20240608 Wa0074

Img 20240608 Wa0034

20240530 171040 1024x577

Img 20240608 Wa0059

20240530 171142 1024x577

Img 20240608 Wa0007

20240530 170903 1024x577

Gf6a0436 1024x59620240530 170757 1024x577 20240530 183152 1024x577

 

 

 

 

20240530 183041 1024x577 20240530 183201 1024x577 20240530 183246 1024x577

 

 

Img 20240603 Wa0005

راسپاردەكانی كۆنفرانس

    هەر لەمەراسیمەكەدا، راسپاردەو پێشنیازی كۆتایی كۆنفرانس لەلایەن د.عوسمان قادر بەڕێوەبەری مەڵبەندی كوردۆلۆجی خوێندرایەوە، كە لەلایەن لیژنەیەكی شەش كەسییەوە ئامادەكرابوو، بڕیارە پێشكەشی لایەنی پەیوەندیدار بكرێت.20240530 175019 1024x577

 ١- پێویستە گرنگی بدرێت بەو سەنتەرو ناوەندە توێژینەوانەی كە لەبواری پرسی جینۆساید كاردەكەن، پاڵپشتییان بكرێت لەپرسی بەنێودەوڵەتیكردنی جینۆسایدی كوردا لەنێوانیاندا سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید‌و بونیادی ئاشتیی لە زانكۆی سلێمانی.

٢- گەڕاندنەوەی روفاتی ئەنفالكراوەكان، دەبێت كاری لەپێشینەی حكومەتی هەرێم‌و كاربەدەستانی كورد بێت لەحكومەتی فیدراڵی عێراق.

٣- كەسوكاری ئەنفالكراوەكان داوا دەكەن كە حكومەتی ناوەند بەشێوەیەكی فەرمی داوای لێبوردن بكات، لەبەرامبەر ئەو تاوانە رێكخراوانەی كە حكومەتەكانی پێشووی عێراق بەرامبەر بەگەلی كورد‌ كردویانە.

٤- بۆ دروستكردنی ئەرشیفێکی نیشتمانی، دەبێت بەسەرهاتی رزگاربووانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بەدۆكیۆمێنت بكرێت، بۆئەوەی نەوەكانی ئایندە رابردووی گەلەكەیان لەیاد بێت.

٥- كردنەوەی مۆزەخانەیەكی مۆدێرن دەبێت خەمی هەمووان بێت، كە جل‌و بەرگ‌و كەرەستەو پاشماوەی ئەنفالەكانی تێدا دابنرێت.

٦- جینۆسایدكردنی كورد، دەبێت بكرێت بە بەشێك لەسیستمی پەروەردە‌و فێركردن‌ لەپۆلی یەكەمی بنەڕەتییەوە بخوێنرێت، بۆئەوەی بۆ نەوەكانمانی روون بكەینەوە كە چی بەسەر ئێمەدا هاتووە.

٧- رێگا نەدرێت هیچ بیرۆکەیەکی ئایدۆلۆجی و مەزهەبی توندڕەوی وەک داعش، لەهیچ کایەیەکی سیاسی و ئیداریدا کاریگەری و دەستوەردانی لە حکومڕانیدا هەبێت، بەڵکو ڕێگا خۆش بکەین بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتەوایی وتەبایی لەڕێگای یەکسانی و دادپەروەری.

٨- دەوڵەتی عێراق بەرپرسە لە هەموو ئەوتاوانە گەورانەی دەچنە خانەی جینۆسایدەوە.

٩- بەشێكی زۆری ئەوانەی كە بوونەتە قوربانی لەشەنگال، نەخراونەتە لیستی شەهیدانەوە لەلایەن وەزارەتی شەهیدان‌ و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگە هەوڵبدرێت بخرێنە ریزی شەهیدانەوە.

١٠- پێویستمان بەهەوڵدانی بەردەوامە، لەڕێگای رێكخراوو دامەزراوە دادوەرییە نێودەوڵەتییەكانەوە بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی جینۆسایدی كورد.

١١- قەرەبووكردنەوەی مادی‌و مەعنەوی كەسوكاری قوربانیانی جینۆساید، دەبێت كاری لەپێشینەی حكومەتی عێراق بێت‌ و كاری لەسەر بكات.

١٢- جەختكردنەوەو گرنگیدانی زیاتر بەناوەندە ئاینییەكان‌ و رەمزە ئاینییەكان بۆ بڵاوكردنەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی‌ و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان، پیویستە كاری لەپێشینەی هەمووان بێت.

١٣- دوای كەمبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر بەگشتی و داعش بەتایبەتی، هەوڵبدرێت كە ئاوارەكانی شەنگال‌ و ناوچەكانی تر بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەجۆرێك كە رێگە بگیرێت لەگۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكانیان.

١٤- هەوڵدان بۆ دروستكردنی گیانی تەبایی‌ و پێكەوەكاركردن بۆ چەسپاندنی ئاشتیی ‌و بنەماكانی، لەو ناوچانەی كە فرە شوناسن پێویستییەكی هەنووكەییە، چونكە بونیادنانی ئاشتی پێویستی بەكاری هەرەوەزی هەموولایەنەكانی كۆمەڵگا هەیە.

١٥- پێویستمان بەكاركردنی پێكەوەییە بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی پرسی جینۆسایدکردنی كورد، ئەمەش بەئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لەلایەن توێژەرانەوە دەبێت، بەزمانە جیاوازو كاریگەرەكان.