له‌ماوه‌ى رۆژانى 29/30/4/2015 دا مه‌ڵبه‌ندى كوردۆلۆجى زانكۆى سلێمانى "كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تیى جینۆساید و كۆمهڵكوژیى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست" به‌دروشمى "داننان به‌راستییه‌كاندا ههنگاوێكهبۆ ئاشته‌وایى نێوان گه‌لان" به ئاماده‌بوونى چه‌ندین توێژه‌ر و نووسه‌ر و رۆشنبیری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات سازدا. كۆنفرانسه‌كه له سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پێكهاتبوو :- 1 - كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م. 2 - ئه‌نفال و جینۆسایدى كورد له‌سه‌رده‌مى حوكمڕانیى سه‌دام حسێندا. 3 - كۆمهڵكوژیى و تاوانى جینۆساید به‌رامبه‌ر كوردانى ئێزدی. له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م سێ ته‌وه‌ره‌دا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیى به‌پێز پێشكه‌شكران و به‌وردی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و به‌شێوه‌یه‌کی زانستییانهتیشكیان خرایه‌سه‌ر. له‌به‌ر رۆشنایى و ئه‌نجامى ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا و پاش ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌م ڕاسپاردانانه ڕاگه‌یاندران: - 1 – کۆکردنه‌وه‌و پاراستنى هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و گفتوگۆ و ڕووداوانه‌ى كهلهچوارچێوهى ئه‌م كۆنفرانسه‌دا پێشکه‌شکرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ر و توێژه‌ری زانستیی سوودیان لێ ببینن. 2 - چاپكردنى بابه‌ته‌كانی کۆنفرانسه‌که له‌دووتوێى كتێبێكدا به هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی. 3 - پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و توێژه‌ر و نوسه‌رانه‌ى كه شاره‌زاى ئه‌م بوارانه‌ن، و سوودوه‌رگرتن له‌توانا و زانیاری‌یان، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتهوهئامادهبوون. 4 - هه‌وڵدان و پێشنیازكردن بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و میلله‌تانه‌دا كه‌له‌مێژوودا تووشى تراجیدیاى جینۆساید بوون، هه‌روه‌ها دروستکردنی ڕایه‌ڵه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌كادیمی و ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه، كه‌له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن. 5 - هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لانه‌دا، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌رمه‌ندا، كه‌وه‌ک كورد له‌ناوچه‌که‌دا تووشى سیاسه‌تى قڕكردن بوونه‌ته‌وه. 6 - په‌نابردنه به‌ر دانپیانان به‌راستییه‌كاندا، وه‌ك سیاسه‌تێكى ژیرانه، بۆ ئاشته‌وایى نێوان گه‌لان. له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیش لێپرسینهوهلهو جاش و موسته‌شار و كهسانهبكرێت كه‌له‌لایه‌ن دادگاوهداواكراون، به‌بێ گوێدانهلایهنی سیاسی و حیزبی، به‌و پێیه‌ی ئهمهپێش هه‌موو شتێک کارێکی قهزائییهو نابێت ده‌ستوه‌ردان له‌کاری دادگادا بکرێت. 7 - دامه‌زراندنى دادگایه‌ك له‌كوردستان به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دادگاییكردنى هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى ده‌ستیان له‌تاوانى دژ به‌مرۆڤایه‌تى(جینۆساید - جه‌نگ – دژبهمرۆڤایهتیی) دژى كورد و هه‌موو دانیشتوانى كوردستان هه‌یه و له‌دواڕۆژیشدا ده‌بێت. 8 - ده‌ركردنى یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ركه‌س و لایه‌نێك نكولى له‌و تاوانانهبكات، كه‌دژ به‌كورد ئه‌نجامدراون. 9 – پێویستهجینۆساید و ئه‌نفال بخرێنهپرۆگرامی خوێندنه‌وه، هه‌ر له‌قۆناغی سهرهتاییهوهتا زانکۆ. 10 – پێویسته جینۆساید و ئه‌نفال بکرێن به‌ناونیشان و بابه‌تى ماسته‌رنامه‌و دكتۆرا، و ساڵانهبخرێنه پرۆگرامی خوێندنی باڵاوه. 11 - دامه‌زراندنى سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستیی له‌سه‌ر جینۆساید و ئه‌نفال لهزانكۆكانى كوردستاندا. 12 - دامه‌زراندنى مۆنۆمێنت و مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانیی و هه‌روه‌ها مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری جه‌نگ له‌پایته‌ختی هه‌رێم، هه‌روه‌ها له هه‌موو پارێزگا و شاره‌گه‌وره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش لقیان هه‌بێت، تاوه‌کو یادوه‌ریى و شوێنه‌وار و كه‌لوپه‌لى ئه‌نفالكراوان بپارێزرێت، ئه‌ویش به‌سه‌رپه‌رشتی که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا. 13 - كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تیى جینۆساید و كۆمهڵكوژیى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی تایبه‌ت به‌جینۆساید و ئه‌نفال ساڵانهبهردهوام بێت، بۆ ئه‌مه‌یش داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ ته‌رخان بكات. 14 – پێویست ده‌کات ده‌زگاکانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌و پرس و که‌یسانه‌دا، که‌په‌یوه‌ندییان به‌جینۆساید و ئهنفالهوهههیه، هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی جینۆساید و ئه‌نفالدا بکه‌ن، که‌پێشنیاری دامه‌زراندنیان کراوه. 15 - بایه‌خدانى ته‌واو به‌كێشه‌و گرفت و بارى ژیانی كوردانى فه‌یلى، چونكهتا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى پێویست ئاوڕێكى ئه‌وتۆى لێنه‌داونه‌ته‌وه. له‌زۆر ڕووى یاساییشهوهحكومهتى ناوه‌ند به‌پێى یاسا كۆنه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك ده‌كات و زۆر كار به‌زۆر ماده‌و بڕگه‌ی قه‌ده‌غه‌ى كۆنى ده‌كرێن و تا ئێستاش لانه‌براون و نه‌سڕاونه‌ته‌وه؛ له‌وانه وه‌ک هاووڵاتی بیانی و ئێرانی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. 16 – کارکردن بۆ پابه‌ندکردنی ده‌وڵه‌تی ئێراق به‌گێڕانه‌وه‌ی موڵکوماڵی کوردانی فه‌یلی و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانیان. 17 – کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌کوردانی فه‌یلی بۆ له‌بیرنه‌کردنی ئه‌و تاوانانه‌ی حکومه‌ته‌کانی پێشوو دژیان کردوون. 17 - پێویستهحکومهتی هه‌رێمی کوردستان پێگه‌و ستاتوسێکی تایبه‌ت بۆ کوردانی ئێزدی و کوردانی فه‌یلی دابنێت و بۆ ڕێگه‌گرتن لهدابڕانیان له‌گه‌لی کورد، ده‌بێت ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و ئێراق و هه‌روه‌ها پۆستهحکومییهکان دابنرێن و ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تیه‌کی ڕووکه‌ش نه‌بێت. 18 - كاركردن بۆ گه‌یاندنى كه‌یسى ئه‌و تاوانانه‌ى دژ به‌كورد ئه‌نجامدراون به‌دادگاى نێوده‌وڵه‌تى تاوان لهلاهاى و جیاكردنه‌وه‌و پۆلێنكردنیان به‌پێى جۆرى تاوانه‌كانى دژ به‌مرۆڤایه‌تى، جینۆساید، تاوانى جه‌نگ و كۆمهڵكوژیى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوود له‌ئه‌زموون و راوێژى پسپۆڕانى ده‌ره‌کیی وه‌ربگیرێت. 19 - یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مانى كوردستانهوهدهربچێت ده‌رباره‌ى پابه‌ندبوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بهپرنسیب و بنه‌ماكانى یاساى نێوده‌وڵه‌تیی ده‌رباره‌ى رێزگرتن له‌مافى مرۆڤ و مافى میلله‌تان و قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌موو تاوانێكى نێوده‌وڵه‌تیى، جینۆساید و تاوانى جه‌نگ و تاوان له‌دژى مرۆڤایه‌تى و رێزگرتن و پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى. 20 - خزمه‌تكردنى زیاترى خاوه‌ن قوربانییه‌كان به‌نووسینه‌وه‌ى یاسایه‌كى تازه‌ى ماف و ئیمتیاز بۆیان به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌ری خۆیان، پسپۆڕان و رێكخراوه په‌یوه‌ندییداره‌كان، چونكهئهو یاسایه‌ى ئێستا له‌وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كارى پێده‌كرێت، دوای سێ جار هه‌مواركردنه‌وه هێشتا نهبووهتهجێى ره‌زامه‌ندى که‌سوکاریان و چاره‌سه‌ركردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ژیانیان. 21 - پاراستنى ئه‌و(10) كه‌سه‌ى كهلهگۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ڕزگاریان بووه، وه‌ك شایه‌تحاڵى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كان، هه‌روه‌ها پێدانى پێگه‌و ستاتوسى تایبه‌ت پێیان. 22 - په‌له‌بكرێت له‌چاره‌سه‌ركردنى قوربانیانى توندوتیژیى سێكسى به‌ده‌ستی داعش له‌رووى جه‌سته‌یى و ده‌رونییه‌وه، به‌ڕاوێژكردن به‌ئه‌نجومه‌نى ڕووحانى كوردانى ئێزیدى و به‌سوود وه‌رگرتن له‌داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی UN. 23 - به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى سوكایه‌تى و بێرێزى به‌رامبه‌ر ژنانى ئێزیدى قوربانیانى ده‌ستى داعش ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به‌یاسا ڕێکبخرێت. |