ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات بۆ زانینی کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگە، بەو پێیەی ماددە هۆشبەرەکان دەردێکی کوشندەیە و دیاردەیەکە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەدی دەکرێت هەرێمی کوردستانیش لەو دەردە بەدەر نییە و هاوسنوری ئەو وڵاتانەیە کە بازگانیان بەو ماددانەوە تێدا دەکرێت بۆئەوەی بزانرێت کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگەی کوردی تا چ ئاستێکە، چونکە تاک . بەردی بناغەی هەر خێزانێکە و خێزانەکانیش پێکهێنەری کۆمەڵگەن، توێژینەوەکە گرنگی بەوە دەدات کاریگەرییە هەمەلایەنەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگەی کوردی دەربخات گرنگی توێژینەوەکە لەوەدایە کە هەوڵدەدات زانیاری بەدەست بهێنێت سەبارەت بەو حاڵەتانەی کە لەسەر ماددە هۆشبەرەکان لە دامەزراوە ئەمنیەکانی حکومەتدا تۆمارکراون بۆ ئەوەی بزانریت ڕێژەی ئەو کەسانەی
لەسەرئاڵودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکانەوە گیراون سزادراون چەندە، ئەو هۆکارو پاڵنەرانە چین کە وایان لێ کردوون پەنای بۆ ببەن، تا لە میانەی زانینی ئەو هۆکارانەوە چارەسەرو پێشنیاری پێویست دیاریبکرێن بۆ کەمکردنەوە و بنەبڕکردنی ئەو حاڵەتە .
|