ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی بێخاڵی کچان سەردانی پێشانگای (ماڵ) لە گەلەری کەریم چاوشین دەکەن
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠١٩/٢/٢١ (د.عوسمان قادر ئەحمەد) لێپرسراوی بەشی هونەری مەڵبەندی کوردۆلۆجیی و بەڕێوەبەری گەلەری (کەریم چاوشین) لە شاری سلێمانی، پێشوازیی کرد لە ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی بێخاڵی کچان لە سلێمانی کە سەردانی پێشانگای (ماڵ) یان کرد لە گەلەرییەکە.
مەبەست لەو سەردانەی مامۆستا و خوێندکارەکانی ئامادەیی بێخاڵی کچان بینینی کارە هونەرییەکانی د.عوسمان بوو لە پێشانگای (ماڵ) كە پاش (٤ مانگ )لە هەوڵ وماندووبوون، رۆژی ٢٤/ ١٠/ ٢٠١٨ بووە یەکەم پێشانگای
ئەو گەلەرییە کە لە هەمان رۆژدا بە ڕووی هونەرمەندان و هونەردۆستاندا کرایەوە.
بە بۆنەی ئەو سەردانەوە، د.عوسمان سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی ئامادەیی بێخاڵی کچانی کرد بۆ دڵسۆزیی و خەمخۆرییان لە پێگەیاندنی خوێندکاران و ئاشناکردنیان بە کارە هونەرییە نماییشکراوەکانی پێشانگاکە کە گوزارشت دەکەن لە بیرەوەرییەکانی سەردەمی پڕ لە ستەم و چەوساندنەوەی رژێمی بەعس دژ بە خەڵك و خاکی کوردستان.