مەڵبەندی کوردۆلۆجی - زانکۆی سلێمانی و ئینستیتیوتی كەلەپووری كورد جەختییان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە



      ڕۆژی (۲٠۱۸/۲/۲٠) وەفدێکی مەڵبەندی کوردۆلۆجی- زانکۆی سلێمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز د. پێشەوا عبدالخالق بەڕێوەبەری مەڵبەند، سەردانی ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد یان لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن
.بەڕێز مامۆستا مەزهەری خالقی سەرۆکی ئینستیتیوتەوە پێشوازی کران
     
لەو سەردانەدا وێڕای بەسەرکردنەوەی هۆبە و بەشەکانی ئینستیتیوت، هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندی و
 .هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش و خزمەتکردن بە ئەرشیف و کلتوری نەتەوەییمان