ڤیدیۆی چاوپێکەوتنەکانی تایبەت بە ڕێکخەران ومامۆستایان وبەشداربووان وهاوکارانی پڕۆژەی بەیەکگەیشتنی کلتورەکان بڵاودەکرێنەوە
کە بەهاوکاری مەڵبەندی کوردۆلۆجی/زانکۆی سلێمانی و گەلەری هنتەرلاندی نەمسا رێکخرا
بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی بینەران لە هەرێمی کوردستان ونەمسا و وڵاتانی تری ئەوروپا و جیهان، دامەزراوەی هونەریی هنتەرلاند لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا ، لە کەناڵی یوتیوبی ئەو دامەزراوە هونەرییە، ڤیدیۆی تۆمارکراوی چەند چاوپێکەوتنێکی ڕێکخەران ومامۆستایان وبەشداربووان وهاوکارانی پڕۆژەی "بەیەکگەیشتنی کلتورەکان"ی بڵاوکردەوە کە ڕۆژانی 2 تا 2022/10/13 لە کارگەی کلتوری شاری سلێمانی ئەنجامدرا.
زانیاریی زیاتر لەسەر پڕۆژەکە وچاوپێکەوتنەکان لە کەناڵی یوتیوبی هنتەرلاند لەم بەستەرانەدان:
- ڕاپۆرتی تایبەت بە پڕۆژەی بەیەکگەیشتنی
کلتورەکان:
- چاوپێکەوتن لەگەڵ پرۆفیسۆر پەرەستۆ فرۆهەر ومامۆستا وریا ئاریا کە مامۆستای وۆرك شۆپەکانی پڕۆژەکە بوون و د.عوسمان قادر ئەحمەد بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی کە لەگەڵ خاتوو گودرون واڵنبۆك خاوەنی بیرۆکەی پڕۆژەکە و ڕێکخەری کار وچالاکییەکانی بوون:
- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشداربووانی وۆرك شۆپ:
- چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستا دارۆ ڕێکخەری گەلەری ئێستا و بەڕێز خەبات عەزیز بەڕێوەبەری کارگەی کلتور:
|