Untitled‎ > ‎

کۆنفرانسى نێودەوڵەتیى جینۆساید و کۆمەڵکوژیى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

posted Jun 30, 2016, 5:33 AM by Rezhin Jalal Mohamad Hassan   [ updated Aug 3, 2016, 11:59 AM ]


کۆنفرانسى نێودەوڵەتیى جینۆساید و کۆمەڵکوژیى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

 مەڵبەندى کوردۆلۆجى، زانکۆى سلێمانى  ٢٠١٥/٤/٣٠،٢٩

    
 لە  ماوەى سەد ساڵى رابردوودا کۆمەڵێک کۆمەڵکوژیى و جینۆساید بەرامبەر کورد، ئەرمەن، جولەکەو ئاسورییەکان ئەنجامدراون، کە خەم و ئازاریان تا ئێستاش لە یادەوەریى  مرۆڤایەتییدا هەر ماون. بەڵام سەرەڕاى ئەوە، وا دەردەکەوێت کە وانەیەک بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەى ئەو کارەساتانەى هاوشێوەى جینۆسایدى کوردانن وەرنەگیراوە.

هەر بۆیە مەڵبەندى کوردلۆجى بە پێویستى زانى کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتیى لە ژێر دروشمى "داننان بەڕاستییەکاندا هەنگاوێکە بۆ ئاشتەوایى نێوان گەلان" لە رۆژانى 29و 30 نیسانى 2015، لە زانکۆى سلێمانى رێکبخات. لەم کۆنفرانسەدا، بە بەشداریى پسپۆڕانى دەرەوە و ناوخۆ و لیژنە پەیوەندیدارەکانى پەرلەمانى کوردستان، توێژینەوە و بابەتى زانستى هەمەجۆر لە رووى مێژوویى، یاسایى و کلتوورى، هتد.

لەبارەى جینۆسایدى کورد و چەند نەتەوە و ئاینێکى ترى ناوچەکە، لە نێویشیاندا، تاوانى جینۆساید بەرامبەر بە کوردانى ئێزدى لە لایەن دەوڵەتى ئیسلام (داعش)، پێشکەش دەکرێن.

کۆنفرانسەکە بەدیاریکراوى تیشک دەخاتە سەر سێ تەوەرى سەرەکى:

1-    کۆمەڵکوژییەکانى سەدەى نۆزدەیەم و سەرەتاى سەدەى بیستەم.
2-    ئەنفال و جینۆسایدى کورد لە سەردەمى حوکمڕانیى سەدام حسێن دا.
3-   کۆمەڵکوژیى و تاوانى جینۆساید بەرامبەر کوردانى ئێزیدیى.    

پرۆگرامى کۆنفرانسەکە

رۆژى یەکەم، 29نیسان:

   10:00 - 12:00 سێریمۆنى کردنەوەى کۆنفرانسەکە.

پێشانگاى د. عوسمان قادر ئەحمەد (مەڵبەندى کوردۆلۆجى)" بەدیکۆمێنتکردنى جینۆساید- ئەنفالى کورد (1988) لە رێگەى هێڵکارییەوە". شۆڕش حەمە ساڵەح (دەرچووى سکوڵى هونەرى ترادیسیۆنیى پرینس- لەندەن)، "چەقۆى شکاو". بەڵێن زەنگەنە (خوێندکارى زانکۆى قادر هاس، تورکیا) "بەدۆکۆمێنتکردنى گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە رێگەى فۆتۆگرافەوە". د. نەعیمە محەمەد (سکوڵى هونەرى شێوەکاریى/ کۆلێجى هونەر، زانکۆى سلێمانى)، "پرۆژەى هونەرى سیرامیک لە بارەى گۆڕەبەکۆمەڵەکانەوە پێشانگایان کردەوە.

وتەى بەخێرهاتن: پ. ی. د. ئارام عەلى مستەفا (مەڵبەندى کوردۆلۆجى)".

وتەو و وتارى کۆمەڵێک لایەن و دەزگاى رەسمى، لەوانە پەرلەمانى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەندێک رێکخراوى پەیوەندیدار.

فلیمێکى دکۆمێنتاریى لەسەر ئەنفال، بەرهەمهێنانى محمەد رەووف عەبدوالعەزیز- کەناڵى ئاسمانى کەى ئێن ئێن.

وتەى تایبەتى پرۆفیسۆر نوام چۆمسکى (ئینستوێتى تەکنەلۆجیاى ماساچوسێتس، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا) ئەنفال وەک ئاواز- چەند پارچە مۆسیقایەک بە رێبەرى ئاکۆ عەزیز (سکوڵى هونەرە جوانەکان/ زانکۆى سلێمانى).  
   

پانێڵى یەکەم : کۆمەڵکوژییەکانى سەدەى نۆزدەیەم و سەرەتاى سەدەى بیستەم 14:00 - 18:00

پ. ی. د. یاسین خالید سەردەشتى ز د. ئامانج حەسەن (زانکۆى سلێمانى)، "کاریگەریى جەنگى یەکەمى جیهانیى لەسەر پەیوەندیى کورد و کەمایەتییەکریستانییەکان: پرسى ئاسوورییەکان وەک نموونە".

ڤێرا یەعقوبیان (بەڕێوەبەرى کۆمیتەى نیشتمانى ئەرمەنى لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست). " مێژووى جینۆسایدى ئەرمەن".

محەمەد ئەمین ئەکتار (کۆمەڵەى مافى مرۆڤ لقى ئامەد، تورکیا). "کۆمەڵکوژییەکانى دواى راپەڕینى شێخ سعید".

پ. ی. د. سەلیم تەمۆ (زانکۆى ئارتوکڵو لە ماردین، تورکیا)، "راگەیاندنى کۆمارى تورکیا: کۆمەڵکوژیى گەلى زیلان".

پ. ى. د. نایف بێزوان (زانکۆى ئارتکڵو لە ماردین، تورکیا)، "راگەیاندنى کۆمارى تورکیا: کۆمەڵکوژیى دێرسیم".

د. زەینەب تورکیئڵماز (کۆلێجى دارتموس، ویلایەتە یەکگتووەکان ئەمریکا)، "لە دایکە بە کوردکراوەکانەوە بۆ گوڵە شاخاوییەکان: چارەسەرى جێندەریى کۆمارى تورکیا بۆ پرسى دێرسیم (1937- 1957)".

د. کارۆڵ کیدرۆن (ئینستیتوتى توێژنەوەى هۆڵۆکۆست، زانکۆى حەیفا، ئیسرائیل)، "هۆڵۆکۆست وەک مۆدێلێکى کۆسمۆپولیتیانەى گەردوونى بۆ یادەوەریى جینۆساید بە (ڤیدیۆ کۆنفرانس).

 

رۆژى دووەم، 30نیسانى 2015:

پانێڵى دووەم: ئەنفال و جینۆسایدى کورد لەسەردەمى حوکمڕانیى سەدام حسین دا 9:00 - 13:00

سۆزان سالح کەریم (زانکۆى سەڵاحەدین)، "کۆمەڵکوژیى و راگواستنى زۆرەملێى کوردانى فەیلیى".

پ. ی. د. یاسین کەریم ئەمین (زانکۆى هەولێرى پزیشکى)، "لێکۆڵینەوەى پزیشکى- دادوەریى گۆڕەبەکۆمەڵەکانى بارزانییەکان".

د. عوسمان قادر ئەحمەد (مەڵبەندى کوردۆلۆجى)، "بەدۆکۆمێنتکردنى جینۆساید- ئەنفالى کورد (1998) لە رێگەى هێڵکارییەوە".

فازڵ مورادى (ئینستیتوتى ماکس پلانک بۆ ئەنترۆپۆڵۆجیاى کۆمەڵایەتى، ئەڵمانیا)، هێزى نووسین لە جینۆسایددا: لە بارەى توندوتیژیى رەگەزیى لە ئۆپراسیۆنەکانى ئەنفالدا".

ئەسعەد جباریى (رۆژنامەنووس)، "ئەنفال لە رۆژنامەکانى بەعسدا:

 

پانێڵى سیێەم: کۆمەڵکوژیى و تاوانى جینۆساید بەرامبەر کوردانى ئێزیدى. 14:00 - 18:00

د. ئەنتۆنى بیلگسلى (زانکۆى نیو ساوس وهیڵز، ئوسترالیا)" جینۆسایدى کورد و قانوونى نێودەوڵەتیى بە (ڤیدیۆ کۆنفرانس).

پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ (سەنتەرى قانوون و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، مەڵبەندى کوردۆلۆجى)، "قانوونى نێودەوڵەتیى و جینۆسایدى کوردانى ئێزیدیى".

ئێڤار ئیبراهیم (لیژنەى ئافرەتان و مافى مرۆڤ، پەرلەمان کوردستان)، "بەدواداچوون بۆ رەوشى ژیانى ژنانى ئێزیدیى لە هەرێمى کوردستان".

ئارى هەرسین (لیژنەى پێشمەرگە و ئەنفالکراوان، پەرلەمانى کوردستان)، "بەجینۆسایدناساندنى کەیسى کوردانى ئێزێدیى".

د. چۆمان هەردى (زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى)، "دۆخى دەروونیى ژنانى پاش جینۆساید".

پرۆفیسۆر ئەلێکس هینتۆن (سەنتەرى دراساتى جینۆساید و مافى مرۆڤ، زانکۆى رەتگەرس، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا)، "نەتەوە یەکگرتووەکان و رێگریى لە جینۆساید بە (ڤیدیۆ کۆنفرانس).
                    

YouTube Video

YouTube Video


YouTube Video


YouTube Video



ڕیپۆرتاژ لەسەر کۆنفرانسى نێودەوڵەتیى جینۆساید و کۆمەڵکوژیى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە لایەن
کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان.

YouTube Video