سەرۆکی دامەزراوەی  نێودەوڵەتیی ئێزدیی بۆ  قەدەغەکردنی جینۆساید سەردانی مەڵبەندی کوردۆلۆجی  دەکات

Chairman of International Ezedie Foundation for the Prevention of Genocide visited Kurdology Centre


On March 28th 2021, (Dr.Osman Qadir Ahmad ) Director of Kurdology Centre – University of Slemani received in his office , Chairman of International Ezedie Foundation for the Prevention of Genocide (Mr. Hasso Hurmi) who was visiting the City of Slemani Kurdistan Region. During a meeting, constructive talks were held on strengthening bilateral relations and plans for future actions and coordination to document the 2014 Ezidie genocide by ISIS through further studies and artistic work as well as mainstreaming Dr. Osman’s academic and drawing experience and achievements  regarding documenting the Kurdish genocide in (Anfal) of 1988 through drawings.

Following the discussion, Mr. Hasso presented copies of his books on ISIS and the Genocide of the Ezedies. From his part, Dr. Osman who is a member of the International Association of Genocide Scholars presented a collection of his books containing his artworks which were the main focus of his study while in UK.

Later in the meeting, Dr. Dlpak Tahir Director of Center for Gender Studies at Slemani Polytechnic University attended who presented a copy of her doctoral thesis entitled "Legal adaptation of crimes against Ezedies, a Study in general law".

Later they discussed the need to support scholars and postgraduate candidates in Masters and PhD studies to focus on genocides studies as well as introducing curriculum in the undergraduate stage.

Following the meeting, Kurdology Director and his visitors toured the center wherein some of Dr. Osman’s paintings are exhibited. During the tour Mr. Hasso showed interest in the   paintings about Anfal and the genocide of the Ezedies.

 



ڕۆژی 2021/3/28 ( دکتۆر عوسمان قادر ئەحمەد ) بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی- زانکۆی سلێمانی پێشوازیکرد لە (بەڕێز حەسۆ هورمی) سەرۆکی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی ئێزدیی بۆ قەدەغەکردنی جینۆساید کە بە سەردانێك لە شاری سلێمانی بوو.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆی بنیاتنەر ئەنجامدرا لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی و پلان بۆ کار و هەماهەنگی داهاتوو لە بواری بەدۆکیومێنتکردنی جینۆسایدی ساڵی 2014 ی ئێزیدییەکان لە لایەن داعشەوە لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی زیاتر وکاری هونەری وگشتاندنی ئەزموونی ئەکادیمیی و شێوەکاریی د.عوسمان و بڕوانامەکانی سەبارەت بەدۆکیومێنتکردنی جینۆسایدی کورد (ئەنفال)ی ساڵی 1988 لەڕێی وێنەکێشان و هێڵکارییەوە.

پاشان بەڕێز حەسۆ کۆمەڵێك لە کتێبەکانی خۆی لەسەر داعش و جینۆسایدی ئێزدییەکان پێشکەش کرد. لای  خۆشیەوە د.عوسمان ، کە ئەندامی کۆمەڵەی جیهانی زانستخوازانی جینۆسایدە بەرهەمە چاپکراوەکانی پێشکەش بە میوانەکەی کرد کە بەرهەمە هونەرییەکانی لە خۆدەگرێت وبابەتی سەرەکیی خوێندنەکانی بوو لە بەریتانیا.

دواتر لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا د.دڵپاك تاهیر بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی جێندەر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەبوو و کۆپیەکی تێزی دکتۆراکەی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (گونجاندنی یاسایی بۆ تاوانەکان دژ بە ئیزدییەکان، لێکۆڵینەوەیەك لە یاسای گشتییدا).

پاشان هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی پێویستی پشتیوانیکردنی خوێندکاران و کاندیدانی خوێندنی باڵا لەماستەرو دکتۆرادا بۆ گرنگییدان بەخوێندنی جینۆساید و دانانی پرۆگرامی خوێندن لەقۆناغی خوێندنی ماستەرو دکتۆرادا .

لە کۆتایی سەردانەکەشدا، بەڕێوەبەری کوردۆلۆجی ومیوانان گوزەرێکیان کرد بە نێو مەڵبەنددا بۆ بینینی چەند تابلۆیەکی دکتۆر عوسمان  تایبەت بە ئەنفال و جینۆسایدی ئێزدییەکان و بوونە مایەی سەرنج و بایەخدانی بەڕێز حەسۆ.