Untitled‎ > ‎

گەشتی زانستی

posted May 2, 2017, 6:33 AM by Rezhin Jalal Mohamad Hassan   [ updated Aug 2, 2017, 7:02 AM ]
   گەشتی زانستی خوێندکارانی  بنەرەتی   
    بۆ مەلبەندی کوردۆلۆجی
خوێندکاران و ژمارەیەک لە مامۆستایان و توێژەری کۆمەڵایەتی خوێندنگەی ( شار) ی بنەرەتی، بە مەبەستی گەشتێکی زانستی،  ڕۆژی ٢٠١٧/٤/٢٦ سەردانی مەڵبەندی کوردۆلۆجی - زانکۆی سلێمانییان کرد.
لەو سەردانەیاندا خوێندکاران بە بەشە جیاوازەکانی مەلبەندی کوردۆلۆجی ئاشناکران و بەرپرسی بەشەکان شێوازی کارکردنیان بۆ خوێندکاران  روونکردەوە، هەروەک خوێندکارانیش کۆمەلێک سەرنج و پرسیاریان خستەڕوو،  دواتریش ئامادەی پێشانگایەکی هونەریی  تایبەت  بە  هونەری جەنگ و ئەنفال و جینۆساید بوون،  کە  لە  تەلاری مەلبەندی کوردۆلۆجی نمایشکراوە .