پێشانگای (پڕۆژەی هێڵکاریی : دۆکیومێنتی تاریکیی) هونەرمەند (د.عوسمان قادر ئەحمەد)  لە (گەلەری ئێستا) کۆتاییهات

Exhibition of (Drawing Project: Documenting of Darkness) of artist (Dr. Osman Qadir Ahmed) at (Esta Gallery) 

ended

 
       
 





 

         ڕۆژی دووشەممە  2020/7/10، پێشانگای (د.عوسمان قادر ئەحمەد) هونەرمەند و ئەکادیمست و بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی - زانکۆی سلێمانی بە ناوی (پڕۆژەی هێڵکاریی : دۆکیومێنتی تاریکیی) کۆتایی هات کە ڕۆژی  2019/12/18 بە سپۆنسەریی (هیوا فاوندەیشن) لە (گەلەری ئێستا) لە کارگەی کلتور (کارگەی جگەرەی کۆن) لە سەر شەقامی سالم لە شاری سلێمانی کرایەوە.

بەو بۆنەیەوە ( د.عوسمان) سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ڕێکخراوی هیوا فاوندەیشن کە سپۆنسەرکردنی پیشانگاکەی گرتە ئەستۆ. هەروەها سوپاسی ستافی کارگەی کلتوری کرد بە تایبەت مامۆستا دارۆ رەسول کە پێشانگاکەیان ڕێکخست. هەروەها خۆشحاڵیی دەربڕی کە سەرباری ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانیی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە هاتەئارا، بەڵام  بە هاوکاریی هەموولایەك توانییان پێشانگاکە بۆ ماوەی حەوت مانگ بهێڵنەوە لە کاتێکدا سەرەتا وا بڕیار بوو تەنها مانگێك  بەردەوام بێت.

لەو بارەیەوە عوسمان قادر وتی" لەبەر بایەخ و بەهای نەتەوەیی لە بواری دۆکیومێنتکرنی شاڵاوەکانی ئەنفال بۆ جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان ، پێشانگاکە بینەرێکی زۆری هەبوو و سەرنجی زۆری  هاوڵاتییان و خەمخۆرانی مێژوو و ئایندەی نیشتمانی ڕاکێشا بە جۆرێك لە سەرەتادا ڕۆژانە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان و ژمارەیەك لە خوێندنگەکان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە بە گروپ سەردانیان کرد. هاوکات گەشتیارانی بیانیی و کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و چەند دیپلۆماتێکی باڵای ئەڵمانیی سەردانیان کرد و سەرسامییان دەربڕی بە شێوازی ڕێکخستن و کردنەوەی پێشانگاکە بۆ نیشاندانی تاوانی جینۆسایدکردنی خەڵکی سڤیل و  دڕندەیی بەردەوامی ڕژێمی بەعس دژی کورد".

 عوسمان قادری هونەرمەند ئەوەشی ڕاگەیاند کە پێشانگاکە بووە جێی سەرنجی چەند دەزگایەکی میدیایی خاوەن کەناڵی ئاسمانیی و چەند پەیجێكی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دیدار و بەرنامەی هونەریی و فیچەری کورتیان لە بارەی پێشانگاکەوە ئەنجامدا. هەروەها چەند وتار و نووسینێکی ناوازەش لە سەر گرنگیی و پێویستیی بوونی ئەم کارە  و نیشاندانی بە بەردەوامیی بڵاوکراونەتەوە یان وەك یاداشت لە تۆماری سەرداندا نووسراون بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەو ڕاستییەی کە پێشانگاکە  لە ڕووی ئەکادیمییەوە بایەخ و کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە بۆ بەرجەستەکردنی میتۆدی سوود وەرگرتن لە هونەر بۆ گێرانەوەی ڕووداوە نەتەوەیی ونیشتمانییەکان و ئاشناکردنی خۆینداکاران و هونەرمەندانی کورد بەم  شێوازە لە کارکردن بەتایبەت  کە  ئەزموونێكی زۆر کەم لەم بوارەدا هەیە. هاوکات خاتوو سابرینا ویرس کە ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکییە لە ڕاپۆرتێکیدا بۆ گۆڤاری بەناوبانگی جیهانیی (زە ئیکۆمینیست ) وەك پرۆژەیەکی هونەریی سەرکەوتوو باسی پێشانگاکەی کردووە.  

 شایانی باسە پێشانگاکەی زیاتر لە 250 تابلۆی هێڵکاریی قوربانیانی ئەنفالی لە خۆگرتبوو کە بەشێك بوون لە پڕۆژەی دکتۆراکەی هونەرمەند  (عوسمان قادر) کە ساڵی 2013 لە زانکۆی هونەرەکانی لەندەن بەدەستیهێنا لە گەڵ 28 تابلۆی قەبارە گەورەی ڕەش و سپی کە بە ڕەنگی ئەکرەلیك و خەڵوز کێشراون. 

زانیاریی زیاتر لەسەر وردەکاریی  کردنەوەی پێشانگاکە و تابلۆکانی لەم بەستەرەدایە. http://kurdology.univsul.edu.iq/addevent/pshangaybwbrymbndykwrdljylglryystadkrtw



  

Exhibition of (Drawing Project: Documenting of Darkness) of artist (Dr. Osman Qadir Ahmed) at (Esta Gallery) 

ended

On Monday, July 10, 2020 , the exhibition of (Dr. Osman Qadir Ahmed)  artist , academician and Director of  Kurdology Centre - University of Sulaymaniyah, entitled (Drawing Project: Documenting of Darkness ) has come to an end which was opened on December 18, 2019 with the sponsorship of (Hiwa Foundation) at the (Esta Gallery) at the Culture Factory (the old Tobacco Factory) on Salim Street in the city of Sulaymaniyah.

On this occasion , (Dr. Osman) expressed his gratitude and appreciation to Hiwa Foundation, which has sponsored the exhibition. He also thanked the staff of the Culture Factory, especially Mr. Daro Rasul, who organized the exhibition. He also said that he was glad to say that despite the unfortunate situation caused by the outbreak of the global pandemic of the coronavirus, but with the cooperation of all, they were able to sustain the exhibition for seven months while it was initially decided to last for one month only.

"Due to the national value of documenting the Anfal campaigns for the genocide of Kurdistan people, the exhibition had many visitors and attracted a lot of attention from citizens and those who are interested in the history and future of the nation as such at the beginning of the exhibition groups of teachers and students from universities, institutes and a number of schools from cities and towns of Kurdistan visited the gallery" said (Dr. Osman Qadir).  "At the same time foreign tourists, French Consul General and several high-ranking German diplomats visited the exhibition and expressed their admiration for the way the exhibition was organized and opened to show the genocidal crime against civilians and the continuous brutality of the Baath Regime against Kurds" he added. 

 The artist  also pointed out that the exhibition had attracted the attention of several media outlets with satellite channels and a number of social networking pages, which broadcasted interviews, art programs and short features about the exhibition. Also a number of well-written articles and opinions on the importance and necessity of this work and exhibitions were published or written in the visiting record to emphasize the fact that the exhibition was of great value and academic influence to demonstrate the method of benefiting from art to narrate national and patriotic events and making Kurdish students and artists acquainted with this way of working, especially that there is little experience in this field. At the same time, Sabrina Wirth, an American journalist, in a report to the famous global magazine, (The Economist) described the exhibition as a successful art project.

 The exhibition included more than 250 Anfal victims' drawings, which were part of artist Osman Qadir's doctoral project at the London School of Arts which he was awarded in 2013 with 28 large-scale black and white paintings which were painted in acrylic colors and coal.

More information on the details of the opening of the exhibition and its paintings can be found in this link.

 http://kurdology.univsul.edu.iq/addevent/pshangaybwbrymbndykwrdljylglryystadkrtw