به ئاماده‌بوونی ژمارەیەک له قوربانیان، دەربازبووانی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال، هونه‌ردۆستان و ڕۆشنبیران پرۆژەی دیواربەندی یادەوەریی ئەنفال لە ١/١٥/ ٢٠١٧ لە نزیک (شاری جوان) لە سلێمانی کرایەوە. پرۆژەکە لەلایەن د. عوسمان قادر، هونەرمەند و توێژەر لە مەڵبەندی کوردۆلۆجی، زانکۆی سلێمانی، ئامادەکراوە کە پێکهاتووە لە تابلۆیه‌کی هه‌ڵواسراوی ئاسن بهدریژیی ٢٢ مەتر، پانیی ٣.٢ مه‌تر و ئەستووریی ٦ میلیمەتر. د. عوسمان قادر لەبارەی پرۆژەکە دەڵێت: "ئه‌م تابلۆیە مۆنیومێنتێکه کە لە ڕێگەی هێڵکارییەوە و بە وردی پرۆسه‌ی ئەنفال و یاده‌وه‌ری و نه‌هامه‌تییه‌کانی ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی ئەو مەرگەساتە دەگێڕێتەوە،" هەروەک "گۆڕانکاریی پێویستی له‌فۆرم و داڕشتندا بۆ کراوە تا له‌گه‌ڵ ماتریاڵی بەکارهاتوو و بۆشاییی دیوارێکی لەم چەشنەدا بگونجێت." ئامادەکاری پرۆژەکە بە پێویستی دەزانێت کە سوپاسی بەڕێز شۆڕش جوانڕۆیی، به‌ڕێوه‌به‌ری شێوه‌کاریی سلێمانی، و هەموو ئەو کەسانەی تر کە هاوکار بوون لە سەرخستنی پڕۆژەکەدا، بکات. |
Untitled >