مەڵبەندی کوردۆلۆجی - زانکۆی سلێمانی و مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان  جەختییان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە
                      
   ڕۆژی  ۲/٢٤ / ۲٠۱۹  وەفدێکی مەڵبەندی کوردۆلۆجی - زانکۆی سلێمانی بە سەرۆکایەتی  بەڕێز دكتۆر پێشەوا عبدالخالق بەڕێوەبەری مەڵبەند، سەردانی (مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان )یان کرد و لە لایەن   
.به‌ڕێز مامۆستا ئەیوب رۆستەم لێپرسراوی مەڵبەندەکەوە  به‌ گه‌رمی  پێشوازی کران
 
 لەوسەردانەدا وێڕای بەسەرکردنەوە و باسكردنى كارو چالاكيیەكانیان، هەردوولا جەختیان لەپتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش و خزمەتکردن بە زمان و ئه‌ده‌ب
 و ڕۆشنبیریی كوردی و کلتوری نەتەوەییمان.