لە مەڵبەندی کوردۆلۆجی  بابەتێك لەبارەی کات و شوێنی لە دایک بوونی  (زەردەشت)ەوە  پێشکەش دەکرێت

ڕۆژی چوار شەممە  ٢٠١٩/١٠/١٣ ، بەڕێز (وانکۆ کوردستانیی) نووسەر و توێژەری کورد کە بەسەردانێك لە شاری سلێمانی بوو، لە مەڵبەندی کوردۆلۆجی – زانکۆی سلێمانی بابەتێکی پێشکەش کرد دەربارەی  کات و شوێنی لە دایک بوونی  (ئەشۆ زەردەشت). 
بابەتەکە لەمیانی میواندارییکردنی نووسەر لەلایەن بەڕێوەبەر وستافی ئەکادیمیی و لێپرسراوانی بەشەکان و فەرمانبەرانی  مەڵبەندی کوردۆلۆجییەوە پێشکەشکرا  بۆ ئاشنابوون بە ناوەڕۆکی ئەو بابەتە کە پێشتر نووسەر لە وتارێکی تایبەتدا لە چەند  ماڵپەڕ و پێگەیەکی ئەلکترۆنیی بڵاویکردۆتەوە لەوانە ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراسی کە لەم بەستەرەدا دەبینرێت (https://birkrdnawa.com/Article-149).

هەر لەو میواندارییەدا هەریەك لە بەڕێزان مامۆستا ئەیوب کوێخا ڕۆستەم  بەڕێوەبەری سەنتەری رۆشنبیریی هەورامان و توێژەری بواری ئاین و مێژووی هەورامی و دیالێکتی ماچۆ و  سەباح یاسین  نووسەر و دانەری کتێبی     (ئاو بە تاو؛ فەرهەنگۆکی کوردی -سۆمەری) ئامادەبوون بۆ دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە بە گفتوگۆ و سەرنج و پرسیارەکانیان لەگەڵ ئامادەبوواندا.