Untitled‎ > ‎

لە دەوڵەتی نەتەوەييەوە بۆ دەوڵەتی موڵکانەکرێ

posted May 10, 2017, 6:48 AM by Rezhin Jalal Mohamad Hassan   [ updated Aug 2, 2017, 7:41 AM ]

ڕۆژی ٩\٥\٢٠١٧ لە هۆڵی (بابان) ی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتييەکان، مەڵبەندی کوردۆلۆجی- زانکۆی سلێمانی کۆڕێکی تایبەتی بە ناونیشانی ( لە دەوڵەتی نەتەوەييەوە بۆ دەوڵەتی موڵکانە کرێ) بۆ بەڕێز پرۆفيسۆر (د. محمد رەئوف سەعيد ) رێکخست.

لەو کۆڕەدا کە ژمارەيەک لە مامۆستايان و رۆشنبيران و خوێندکاران ئامادەيبوون، بەڕێزی تيشکی خستە سەر هەردوو چەمکی مۆدێلی دەوڵەتی نەتەوەيی و مۆدێلی دەوڵەتی موڵکانە کرێ و وەک ئابوريناسێک لە روانين و ديدی پرەنسيپە ئابورييەکانەوە شڕۆڤەی خۆی بۆ هەريەک لەو چەمکانە کرد و جەختی کردەوە کە هەبوونی ئابورييەکی بەهێز رۆڵێکی گرنگی هەيە لە پاڵپشتی کردن و سەرکەوتنی دەوڵەتدا. هەر وەک بە بابەتەکەی ئەو پرسيارە گرنگ و پڕ بایەخەی وروژاند کە ئاخۆ دۆخی هەرێمی کوردستان بەو هەموو قەيرانە سياسی و ئيداری و ئابورييەوە، چ جۆرە دەوڵەتێک دەتوانێت بەرهەم بهێنێ؟ دەوڵەتی نەتەوەيی یان دەوڵەتی موڵکانە کرێ..!؟

YouTube Video