سه‌نته‌ری بێشكچی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی - زانكۆی دهۆك، له ڕۆژانی (25 و26/ 4 / 2018 ) كۆنفرانسێكی زانستی به دروشمی (سەنتەرێ ڤەكۆلینێن مروڤایەتی ل هەرێما كوردستانا عیراقێ د ناڤبەرا كەتوار و هیڤیادا ) له‌هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی دهۆك سازكرد.
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه وێڕای به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین پانێڵی هه‌مه جۆر له لایه‌ن كه‌سانی ئه‌كادیمی و سه‌نته‌ره به‌شداربووه‌كانی كۆنفرانس، پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێب-یش كرایه‌وه، بڵاوكراوه‌و كتێب و به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستانی تێدا نمایشكرا، كه مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی زانكۆی سلێمانیش به به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی به‌شداری پێشانگاكه‌ی كردبوو. هاوكات به‌ڕێز ( د.عوسمان قادر ) یش به نوێنه‌رایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی زانكۆمان به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوو.
شایه‌نی باسه كۆنفرانس به كۆمه‌ڵێ پێشنیاز و راسپارده كۆتایی به كاره‌كانی هێنا، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( د. نشوان شكری ) سه‌رۆكی سه‌نته‌ری بێشكچییهوه خوێندرایه‌وه.