Untitled‎ > ‎

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (ئەنفال و کۆمەڵکوژیی بەرامبەر بە کورد) بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز کۆتایی هات

posted Jun 13, 2017, 4:33 AM by Rezhin Jalal Mohamad Hassan   [ updated Oct 7, 2017, 1:22 PM ]



مەڵبەندی کوردۆلۆجی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی ( ئەنفال و کۆمەڵکوژیی بەرامبەر بە  کورد : بە  نێودەوڵەتییکردن، دانپێدانان، قەرەبووکردنەوە)، لە  ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ لە هۆڵی ڕاپەڕینی زانکۆی سلێمانی ڕێکخست.

لە کۆنفرانسەکەدا کە ژمارەیەک  لە مامۆستایانی زانکۆکان و نوسەران و یاسا ناسان ئامادەی بوون، کۆمەڵێک لە پسپۆڕانی بیانی وناوخۆیی و مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان چەند توێژینەوەیەک  و بابەتی زانستی هەمەجۆریان پێشکەشکرد، کە تیایاندا  لە ڕوانگەی یاسایی و نێودەوڵەتییەوە، باسیان لە ئەزمونی میللەتانی تر لە بواری بە نێودەوڵەتییکردنی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانە، دانپێدانانی یاسایی و سیاسی، چۆنێتی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی تاوانەکان کرد. 

پەیوەست بە ئەنفال و کۆمەڵکوژیی بەرامبەر بە  کورد چەند  تەوەر و بۆچوونی جیاواز خرانەڕوو، کە  دواتر بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز کۆتایی بە کارەکانی کۆنفرانس هات .

 

                                                پانێڵی دووەم



                                                    پانێڵی یەکەم