هێڵەکانم یادەوەرییەکی زیندوون
ڕۆژی ٢٠١٧/١٠/١١ له گەلەری (هەنتەرلاند ) لە ڤێنای پایتەختی وڵاتی نەمسا پێشانگایهكی هونهریی به ناونیشانی "پڕۆژەی تایبەت بە یادەوەرییەکانم...لە کۆمەڵکوژی کورد(ئەنفال)" بۆ هونهرمهند عوسمان قادر ئەحمەد كرایهوه.
لە سەرەتای پێشانگاکەدا (گودروون ) کە بەڕێوەبهری گەلەری هەنتەرلاندە باسێکی گرنگی ڕۆڵی هونەر لەسەر گرنگی یادەوەری لەسەر نەهامهتيیەکانی جەنگ و ئاوارەیی کرد لە جیهاندا و بەتایبەتی لەناوچەی بەڵقان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.
پاشان ڕێکخەری پڕۆژەکە بەڕێز (فرانسیسکا نیماند ) باسێکی لەسەر ئەزمون و هەوڵەکانی عوسمان قادر پێشكهشکرد لە پێناوی بەئاگاهێنانی نێوەندە ئهکادیمی و ڕۆشنبیرییەکان لە دنیادا لەسەر نەهامەتییەکانی جەنگ و کۆمەڵکوژی کورد (ئەنفال).
لهم پێشانگایهدا كه بۆماوەی مانگێک بەردەوام بوولە ٢٠١٧/١٠/١١ تا ٢٠١٧/١١/١١، کۆمەڵێ لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی ئهکادیمی و ڕەخنەگری هونەریی بەشدارییان کرد،
(ماریا سیکس هۆهنبالکین ) کە توێژەرێکی ئهکادیمییه لە دیراساتی کوردی لە ئهکادیمیای زانستە مرۆییەکانی (ڤێنا لە وڵاتی نەمسا)، (نیکۆڵ وهڵ) کە مێژوونووسی هونەری جەنگە و ڕێکخەری هونەرە لە مۆزەخانەی دیر ویلتوسین لە ڤێنا، (تۆماس شمید ینجر) لە پەیمانگای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ڤێنا، پڕۆژهو كارهكانی هونهرمهند (عوسمان قادر)یان هەڵسەنگاندوهەریەکە لە ڕووی شارەزایی و تایبەتمەندی ئەزموونی خۆیانەوە لەسەر نەهامەتی جەنگ و کاریگەری لەسەر مرۆڤ دید و ڕوانینهكانیان خستهڕوو.