دەوڵەتی باشووری کوردستان لە بیرەوەری سەدەمین ساڵڕۆژی ڕێکەوتننامەی شێخ مەحمودی حەفید و ئارنۆڵد وێڵسن حاکمی مەدەنی بەریتانی لە عێراق، کە تەنها سێ هەفتە پاش ئاگربەستی یەکەمین جەنگی جیهانی لە شاری سلێمانی بۆ دروستکردنی ( دەوڵەتی باشووری کوردستان) ئیمزاکرا، ڕۆژی ٢٠١٨/١٢/١ مەڵبەندی کوردۆلۆجی زانکۆی سلێمانی سیمینارێکی بۆ نووسەروشڕۆڤەکاری سیاسی بەڕێز ( د.ئاوات ئەسعدی ) سازکرد. لەم سیمینارەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ و نوسەران و ڕۆشنبیران ئامادەیبوون، ئەسعدی تیشکی خستە سەر پوختەی ڕێکەوتننامەکە و هۆکارەکانی پشت شکستهێنانی ڕێکەوتننامەکە و ئەوفاکتەرانەی کە لە پشت دروستنەبوونی دەوڵەتی کوردییە وە بوون. شایەنی باسە ئامادەبووانی سیمینارەکە، بە پرسیار و سەرنج و تێبینیەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد. د.ئاوات ئەسعەدی: - ساڵی ١٩٦٥ لە شاری کەرکوک لە دایک بووە. - ماستەر و دکتۆرای لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە. - چەندین بابەتی لەبارەی ڕاگەیاندن و مێژووی کوردەوە نووسیوە و چەند کتێبێکی بە زمانی عەرەبی و ئەڵمانی بڵاو کردۆتەوە. - دواکتێبی بە زمانی عەرەبی ( العراق الجغرافی، مطالعات وافیە فی الآدب الجغرافی العربی- الاسلامی، دارالفارابی- بیروت) - هەروەها چەندین کۆڕی لە بارەی کێشەی کورد و عێراقەوە، لە شارەکانی (بۆن،لۆکۆم،فڕانکفۆرت،بەرلین،ماڵتا) بۆ سازکراوە. - ئێستا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی یە لە شاری(بۆن) لە ئەڵمانیا. |