Untitled‎ > ‎

بەخشینی خەڵاتی نێونەتەوەیی

posted Apr 5, 2017, 1:00 PM by Rezhin Jalal Mohamad Hassan   [ updated Apr 5, 2017, 1:31 PM ]
ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی توێژەرانی جینۆساید

خەڵاتێکی هونەری دەبەخشێتە  (د. عوسمان ئەحمەد)

 

ئەندرۆ ووڵفۆرد  سەرۆکی  ڕێکخراوی نێونەتەوەیی  توێژەرانی  جینۆساید لە ئاگادارینامەیەکدا بۆ هونەرمەند                  (د. عوسمان ئەحمەد)  ڕایگەیاندووە کە کۆمیتەی ڕێکخراوەکەیان  بڕیاریانداوە  بە  هەڵبژاردنی  بەڕێزتان بۆ بەخشینی خەڵاتێک  لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنفرانسی  ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی توێژەرانی جینۆساید، کە خەڵاتێکی هونەرییە   لەسەر بنەمای داهێنان وتوانای  تایبەت لەکارەکانتا  کە کلیلێکی زۆر گرنگە بۆتیشک خستنەسەر کۆمەڵکوژی و نەهامەتیەکانی، لەبەرئەوەی کە کۆمیتەی ڕیکخراوەکەمان سەرسام بووە بەکارە هونەرییەکانت، لەگەڵ ئەوەی کە کاندیدێکی زۆر بە توانامان بۆ هاتووە بۆ ئەم خەڵاتە، بەڵام بەهۆی تایبەتمەندی و بەشداری و بەردەوامی هونەریت و سەرسامی کۆمیتەکەمانەوە بڕیارماندا کە تۆ باشترینیان بیت و پیرۆز بایت لێ دەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنەگەورەیە .

شایەنی باسە لە ٩/٧/٢٠١٧ دا لە  (زانکۆی  بریسبان)  ی ئوسترالیا  کۆنفرانسی  ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی توێژەرانی جینۆساید سازدەکرێت کە تیایدا
(د. عوسمان ئەحمەد)خەڵاتێکی نێو نەتەوەیی هونەری وداهێنانی پێ دەبەخشێرێت.