بە بەشداریی بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجى- زانکۆى سلێمانی
کۆنفرانسی (جینۆساید له بیره‌وه‌ریى گه‌لاندا) لە زانکۆی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو
رۆژانی 30 و31ی ئاداری 2022، (د.عوسمان قادر ئەحمەد) بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجى- زانکۆى سلێمانی بە ڕاسپاردەی بەڕێز (پ.د. ڕەزا حەسەن حسێن) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەشدارییکرد لە بەڕێوەبردنی کارەکانی سێیەمین کۆنفرانسی زانستیی و نێوده‌وڵه‌تیى له‌باره‌ى جینۆسایده‌وه به ناونیشانى (جینۆساید له بیره‌وه‌ریى گه‌لاندا) کە لە زانکۆی دهۆك بەڕێوەچوو. کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سەنتەری زانکۆ و ده‌سته‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى هه‌رێمى کوردستان و دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئێزدییه‌وه رێکخرابوو که پێکهاتبوون لە مەڵبەندی کوردۆلۆجى- زانکۆى سلێمانی و سه‌نته‌رى بێشکچیى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تیی و سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى جینۆساید له زانکۆى دهۆك و ده‌سته‌ى کوردستانیی بۆ دراساتى ستراتیجیى وتوێژینه‌وه‌ى زانستیی- سلێمانی و سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانکۆى چه‌رموو بۆ تاوانه‌کانى ئه‌نفال وجینۆساید و دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئێزدیى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جینۆساید. لەو بارەیەوە (د.عوسمان قادر) بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی کە لە ڕۆژی یەکەمدا چوارەم دانیشتنی کۆنفرانسەکەی بەناونیشانی (پرۆسەکانی جیۆساید لە کوردستان) ی بەڕێوەبرد، ئاماژەی کرد بۆ بایەخ و گرنگیی ئەو کۆنفرانسە بۆ گەلی کوردستان و ناوەندە ئەکادیمییەکانی لە پێناو پەرەپێدانی ڕۆڵیان لە بەجێگەیاندنی ئەرکی یادگە کە لە ئێستادا بایەخێکی بەرچاوی پێدەدرێت لەو دیراسات و پڕۆژە زانستیی وهونەرییانەدا کە سەرنجیان چڕکردۆتەوە لەسەر جینۆساید. بەگوێرەی ڕاگەیاندنی فەرمیی لایەنە ڕێکخەرەکان، کاروبارەکانی کۆنفرانسی (جینۆساید له بیره‌وه‌ریى گه‌لاندا) کە حه‌وت ته‌وه‌ری له‌خۆگرتبوو لەلایەنی هەر سێ لیژنه‌ى کۆنفرانسەوە بەڕێوەبران کە بریتیی بوون لە لیژنه‌کانى زانستیی و ئاماده‌کاریی و چاودێرانى ته‌وه‌ره‌کان. بەپێی بەرنامەی کاری بڵاوکراوەی کۆنفرانسەکە، توێژینەوە و بابەتە پەسەندکراوەکان بەسەر 11 پانێل‌دا دابەشکرابوون و بە کۆی گشتیی 46 توێژینه‌وه بە هه‌ر سێ زمانى کوردیی و عه‌ره‌بیى و ئینگلیزیى لەو پانێڵانەدا پێشکەشکران. هەروەها زیاتر له 50 توێژه‌ر له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان و عیراق و ئوردن و جهزائیرو هیندستان و ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا به‌شدارییان له كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد. لە کۆتایی بەرنامەی کارەکانیشیدا، ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس کە لە 14 خاڵدا پوختکرابوونەوە و وتاری کۆتایی خوێندرانەوە و بڕوانامەی بەشداربوونیش درا بەو توێژەرانەی لە تەوەرەکانی کۆنفرانس‌دا بەشدارییان کرد. |