|
Untitled
لە دیدارێکدا خوێندنەوەیەك بۆ هێڵکارییەکانی هونەرمەند (د.عوسمان قادر ئەحمەد) دەکرێت
لە دیدارێکدا خوێندنەوەیەك بۆ هێڵکارییەکانی هونەرمەند (د.عوسمان قادر ئەحمەد) دەکرێت
ئێوارەی ڕۆژی 2020/10/11، لە دیدارێکی هونەریی و موزیکییدا لە (بلوچی کافێ) خوێندنەوەیەك بۆ ئەزموون و هێڵکارییەکانی (د.عوسمان قادر ئەحمەد) هونەرمەند و ئەکادیمیست و بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی - زانکۆی سلێمانی کرا.
لەو دیدارەدا، کە لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزیی لە نەخۆشی کۆرۆنادا سازکرا، ڕێکخەران و ئامادەبووان ستایشی بەرهەمە هونەرییەکانی هونەرمەندیان کرد کە بریتیین لەچەندین هێڵکاریی پڕبایەخ و بەهای نەتەوەیی لە سەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لە بواری گێڕانەوە و دۆکیومێنتکردنی شاڵاوەکانی (ئەنفال) ی جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان لە ساڵی 1988 دا.
هەر لەو دیدارەدا ، مەدالیای "جوانییزادە" پێشکەش بە هونەرمەند و ئەکادیمیست (د. عوسمان قادر) کرا وەك پێزانینێك بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لە بواری هونەر و ئەکادیمیادا بۆ بەرجەستەکردنی میتۆدی سوودوەرگرتن لە هونەر بۆ گێڕانەوەی ڕووداوە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەتایبەت کە ئەزموونێكی زۆر کەم لەم بوارەدا هەیە.
لای خۆیەوە (د.عوسمان) خۆشحاڵیی و سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ڕێکخەرانی دیدارەکە و ستافی (بلوچی کافێ ) بەتایبەت (لالە خانم) ی بەڕێوەبەر بۆ سازکردنی ئەو دیدارە و ئەو هەڵسەنگاندنە بەرزە بۆ هەوڵەکانی لە پێناو زیندوو ڕاگرتنی ناو ویاد ویادەوەریی قوربانیانی تاوانی جینۆساید و گێڕانەوەی ئەو مەرگەساتە لە ڕێی هێڵکارییەکانییەوە.
"العربي الجدید" گۆشەی ڕۆژژمێری وەرگێڕ تایبەت دەکات بە عەبدوڵا تاهیر بەرزنجیی
"العربي الجدید" گۆشەی ڕۆژژمێری وەرگێڕ تایبەت دەکات بە عەبدوڵا تاهیر بەرزنجیی ڕۆژی 2020/9/30 ، ڕۆژنامەی "العربي الجدید"ی چاپی لەندەن لە هەر دوو شێوازی چاپکراو و ئەلکترۆنیی خۆیدا، گۆشەی (ڕۆژژمێری وەرگێڕ)ی لە لاپەڕەی کلتوردا تایبەت کرد بە (عەبدوڵا تاهیر بەرزنجیی) ڕەخنەگر و شاعیر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان و لێپرسراوی بەشی ڕۆشنبیریی و وەرگێڕان لە مەڵبەندی کوردۆلۆجی – زانکۆی سلێمانی کە ڕۆژنامەکە لە شاری سلێمانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سازکردبوو. گۆشەی ڕۆژمێری وەرگێڕ وێستگەیەکی ئەو ڕۆژنامە عەرەبییەیە بۆ ئاشناکردنی خوێنەران بە وەرگێڕە بەئەزموون و شارەزاکانی زمانی عەرەبیی و گفتوگۆکردن دەربارەی کار و چالاکییەکانی وەرگێڕ لە بواری وەرگێڕاندا و بیرهێنانەوەی گرنگترین ئەو تێکست و کتێب و وتارانەی وەریگێڕاونەتە سەر زمانی عەرەبیی یان بۆ سەر زمانی دایك لە عەرەبییەوە. لەو بوارەدا ڕۆژنامەکە کۆی دەقی چاوپێکەوتنەکەی لە وەشانی چاپکراو و بەشێکی زۆری لە وەشانی ئەلکترۆنییدا بڵاوکردۆتەوە کە گفتوگۆیەکی بەپێز و گرنگ لەخۆدەگرێت لەمەڕ وێستگەکانی سەرەتا و کاروانی پڕ بەرهەمی ئەو وەرگێڕە شارەزا و بەئەزموونەی کوردستان و عێراق و شێوازی تایبەت بە خۆی لە هەڵبژاردنی بەرهەمەکاندا بۆ وەرگێڕان کە بە هەر سێ زمانی کوردیی و فارسیی و عەرەبیی نوسراون و چاپ و بڵاوکراونەتەوە. بۆ خوێندنەوەی چاوپێکەوتنەکە لە بەشی چاپکراو و ئەلتکترۆنیی ڕۆژنامەکەدا کلیك لە سەر ئێرە بکە . |
بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی- زانکۆی سلێمانی لە وێبینارێکی کلتورییدا میوانداریی دەکرێت
بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی- زانکۆی سلێمانی لە وێبینارێکی کلتورییدا میوانداریی دەکرێت
ڕۆژی یەك
شەممە 2020/7/12 سوڵتان ئەلقاسمیی ستووننووسی ئیماراتیی و دامەزرێنەری دامەزراوەی هونەریی بەرجیل لە کەناڵی
فەرمیی خۆیەوە لە یوتیوب ، کە "
ئۆنلاین مەجلیس"ـە ،
میوانداریی ( د.عوسمان قادر ئەحمەد) بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی - زانکۆی سلێمانی کرد.
میواندارییەکە لە میانی 30 هەمین وێبیناریی " ئۆنلاین مەجلیس"دا بوو بەناونیشانی (تۆمارکردنی کوردستان: کەڵچەرەڵ مەجلیس لەگەڵ د. عوسمان ئەحمەد) بۆ ووردبوونەوە لە پاشخانی هونەریی (د.عوسمان) و ئەزموونی تێکەڵبووی لەگەڵ ئاڵۆزیی و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوچەکە و کاریگەریی هونەر لەسەر ڕەوتی گەشەکردنی کلتوریی لە کوردستان لە ساڵانی هەفتا و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا.
لە سەرەتای وێبینارەکەدا شاد عەبدولکەریم ، خاوەنی بیرۆکەی (مۆزەخانەی هونەریی هاوچەرخی سەلام ) لە سەرچنار، کورتەیەك لە ژیاننامەی بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی پێشکەشکرد بۆ ناساندنی ژیان وکار وبەرهەمە هونەرییەکانی بەتایبەتیی لە بواری دۆکیومێنتکردنی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال وکردنەوەی پێشانگا و بڵاوکردنەوەی پۆستەری تایبەت بە تاوانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژیمی لەناوچووی بەعسەوە.
وێبینارەکە دەرفەتێك بوو بۆ نماییشکردنی چەندین وێنەی فۆتۆگرافیی تایبەتیی بۆ ئاشنابوونی بەشداربووان بە شێوازی ژیان لە شاری سلێمانیی زێدی (د.عوسمان) و خانەوادەکەی لە ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو و پاشخانی خێزانیی و تێکەڵبوونی لەگەڵ هونەر و نیگارکێشان و چەندین ڕەهەندیی کلتوریی و هونەریی و سیاسیی گرنگ پەیوەست بە کارە پڕبایەخەکانی لە پاش چوونە دەرەوەی بۆ بەریتانیا و خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ پایەدارەکانی ئەو وڵاتە.
جێی ئاماژەیە " کەڵچەرەڵ مەجلیس" زنجیرە بەرنامەیەکی کەناڵی سوڵتان ئەلقاسمییە تایبەت بە هونەرمەندان و ئەرشیفێکی دەوڵەمەند و پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەیە بە دامەزراوە و ناوەندە هونەریی و کلتورییەکانی جیهانەوە.
لەو بارەیەوە (د.عوسمان قادر) سوپاس و پێزانینی گەیاندە هەریەك لە ئەلقاسمیی و شاد عەبدولکەریم بۆ ڕێکخستنی وێبینارەکەی " کەلچەرەڵ مەجلیس" و میوانداریی کردنی. بە بایەخیشەوە باسی ئەو کەناڵە و وێبینارەکانی کرد کە بوونەتە پردێك بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی ئاشتییخوازانەی هونەرمەندان و ئەکادیمیستانی گەل و نەتەوە و وڵاتە جیاوازەکان.
د. عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە پێشکەشکاری وێبینارەکە بە گیانی مرۆڤدۆستیی و هونەرخوازییەوە ڕوناکیی خستە سەر ئەو نەهامەتیی و ناخۆشییە نەخوازراوانەی لەسەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆریی بەعسدا بەسەر کورددا هێنراون ، بەتایبەتییش باسی بۆردمانکردنی شاری هەڵەبجەی بە چەکی کیمیایی کرد و ڕووداوەکانی وەك خۆیان نیشانی بینەراندا .
بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجیی خۆشحاڵیی دەربڕی بەوەی وێبینارەکە ئاوڕدانەوە بوو لەو ڕووداوانەی بینەرانی دەرەوەی کوردستان وەکو پێویست ئاگاداریان نین هەر بۆیە بە باشیی رووداوەکانی سەردەمی ژیانی خۆی وەك هونەرمەند خرانەڕوو و گفتوگۆ و پرسیار و وەڵام لەگەڵ بەشداربووان وباش ئاشنابوونی پێشکەشکار بەباکگراوندی ئەو وەك میوان، وێبینارەکەی دەوڵەمەندتر کرد.
کە ئێستا دەتوانرێت ببینرێت لەم بەستەرەوە https://www.youtube.com/watch?v=Mhf6S1rWNhk.
هاوکات وێبینارەکەی
بە بەڵگەیەکی بەهێز دانا لەسەر سود و
بایەخی تەکنەلۆژیای میدیا و باش بەکارهێنانی بۆ خزمەتی کلتور و هونەری مرۆڤایەتیی
لەسەردەمی کۆرۆنادا بەو جۆرەی کە ببێتە ڕایەڵێکی پتەوی
پەیوەندیی و کۆبوونەوەی خاوەن بیرە جیاوازەکان و بەئاگابوونیان لە فرە کلتوریی جیهانیی.
د.عوسمان ڕاشیگەیاند کە ئەگەرچی کەموکورتیی و لاوازیی لە ڕاژەی ئینتەرنێتدا هەبوو بەڵام پەیامەکان بەباشیی نێردران و کۆمەڵێك سەرنج و تێبینیی باش و پەیوەندیی دۆستانەی لە وڵاتە جیاوازەکاندا هێنا.
ژمارەیەك کتێبی چاپکراوی ناوەندی کوردستان
ژمارەیەك کتێبی چاپکراوی ناوەندی کوردستان
پێشکەش بە مەڵبەندی کوردۆلۆجی دەکرێت
بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیی و مەڵبەندی کوردۆلۆجی – زانکۆی سلێمانی ، ناوەندی کوردستان تازەترین کتێبە چاپکراوەکانی پێشکەش بە مەڵبەندی کوردۆلۆجی کرد.
ژمارەی کتێبەکان یانزە کتێبە کە بریتیین لە بەڵگەنامە و دەستنووس و لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە بوارەکانی سیاسەت و ئایین و رۆژنامەگەریی و کشتوکاڵ و مێژووی چەند شارێکی گرنگی کوردستان لە سەردەمە جیاوازەکانی مێژوودا و چەند بابەتێکی تر کە نووسەرانیان جیاوازن و بە زمانەکانی کوردیی و عەرەبیی و فارسیی نووسراون.
بەو بۆنەیەوە ، د.عوسمان قادر ئەحمەد بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی- زانکۆی سلێمانی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیی و باسی لە بایەخی ئەو کتێبانە کرد بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردیی بە گشتیی و مەڵبەندی کوردۆلۆجی بەتایبەتیی تاوەکو بە ئاسانی بەردەست بێت بۆ خوێندکاران و توێژەرانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان.
ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیی کە لە 12 ئابی 2018 دا کرایەوە، ناوەندێکی بەڵگەنامەیی- دیکۆمێنتکردن و توێژینەوەی ئەکادیمییە و لەسەر ئاستی کوردستان دامەزراوە بۆ کارکردن لە هەر چوار ئاستی ئەرشیفی: دیکۆمێنتکردن و کۆکردنەوەی مێژووی زارەکیی و دەستنوسەکانی کوردستان و بنیاتانی کتێبخانەیەکی دیجیتاڵی بۆ هەر سێ ئاستەکەی پێشوو و ئەنجامدانی توێژینەوە لەو بوارانەدا.
پەیڤەکانی عەبدوڵا تاهیر بەرزنجیی لە بواری وەرگێڕان و نووسیندا دەبنە وتاری ڕەخنەیی
پەیڤەکانی عەبدوڵا تاهیر بەرزنجیی لە بواری وەرگێڕان و نووسیندا دەبنە وتاری ڕەخنەیی بەم دواییە ڕەخنەگر د. حاتم محمد الصكر وتارێکی دەربارەی کتێبی ( درێژتر لە ژیان - اطول من الحياة( ی بڵاوکردەوە کە هەڵبژاردەیەکی شیعرییە لە شیعرەکانی شاعیری کورد رەفیق سابیر و مامۆستا عەبدوڵا تاهیر بەرزنجیی نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگر و لێپرسراوی بەشی وەرگێڕان و رۆشنبیریی مەڵبەندی کوردۆلۆجیی – زانکۆی سلێمانی کردوویەتی بە عەرەبیی. بۆ خوێندنەوەی ئەو وتارە دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=1568856929951050&id=100004802748833 لەو وتارەدا نووسەر نووسیویەتی " وەرگێڕ پێکاویەتی بەوەی ناونیشانی ( أطول من الحياة) ی هەڵبژاردووە بۆ ئەو هەڵبژاردانە لە شیعرەکان کە کردوونی بە عەرەبیی و ناونیشانی یەکێکیشە لە شیعرەکانی شاعیر". هەر لەبەر ڕۆشنایی ئەو وەرگێڕانە بەپێزەدا ،ئەو نووسەرە عەرەبە ئاماژەی کردووە بەوەی ئەزموونی رەفیق سابیر خاوەنی تایبەتمەندییەکی ئەوتۆیە کە پێویست بە لێڕامان و ڕانانی زیاتر دەکات لە ڕوانگەی ڕەخنەیی جیاوازەوە. هەر لە بواری ئەدەبییدا ، مامۆستا عەبدوڵا تاهیر بەرزنجیی خوێندنەوەیەکی بە زمانی عەرەبیی بۆ کتێبی (رەدووکەوتن لە کلتووری کوردییدا) ی نووسەر و ئەرشیفکار بوار نورەدین نووسیوە. نووسینەکە بە زمانی عەرەبیی لەم بەستەرەدا بەردەست دەبێت: https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=1565170686986341&id=100004802748833 لەو نووسینەدا مامۆستا عەبدوڵا تاهیر بایەخ و گرنگیی ئەو کتێبەی خستۆتەڕوو لەبەرئەوەی نووسەر لە تێز و بۆچوونەکانیدا سەرچاوەگەلی کوردیی و عەرەبیی و فارسیی بەکارهێناوە. هەروەها پشتی بەستووە بە خشتە و دیدار و چاوپێکەوتنی ڕاستەقینە لەگەڵ چەندین نووسەر و کەسایەتیی کە ئەزموونی کۆمەڵایەتیی دێرین و زانیاریی وردیان هەیە دەربارەی ئەو دیاردەیە.
مقال الناقد د. حاتم محمد الصكر حول
كتابي( اطول من الحياة( رفيق صابر : طريق
العودة أطول من الحياة : الوطن كأنه سحابة كليلة معلقة على
بوابة الكون ،والروح يظل بابها مشرعا حتى الفجر ، فيما هو يرتدي الفراغ ماشيا
كالصدى في طريق أطول من الحياة.
النهيبة في المجتمع
الكردي الجوائز التي نالها
الكاتب بوار نورالدين: |
وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەفدێکی مەڵبەندی کوردۆلۆجی- زانکۆی سلێمانی دەکات
وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەفدێکی مەڵبەندی کوردۆلۆجی- زانکۆی سلێمانی دەکات
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٠ ، بەڕێز (حەمەی حەمە سەعید ) وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە نووسینگەی وەزارەت لە کارگەی کلتوری سلێمانی ، پێشوازییکرد لە (د.عوسمان قادر ئەحمەد ) بەڕێوەبەری مەڵبەندی کوردۆلۆجی – زانکۆی سلێمانی و وەفدی هاوڕێی کە پێکهاتبوون لە لێپرسراوانی بەشەکانی مەڵبەند.
لەسەرەتای دیدارەکەدا وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی دەربڕی بە سەردانی وەفدی مەڵبەندی کوردۆلۆجی – زانکۆی سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ئاشنابوون بە کار و چالاکییەکانی مەڵبەند.
لەو ڕووەوە بەڕێوەبەری مەڵبەند ، پاش سوپاسکردنی وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازییکردن و ڕەخساندنی دەرفەتی ئەو دیدارە ، پوختەیەکی دەربارەی مێژوو و ئامانجی دامەزراندنی مەڵبەندی کوردۆلۆجی پێشکەشکرد، کە ناوەندێکە بۆ توێژینەوە و چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی زانستخوازان و سازکردنی کۆڕ و سیمینار و ئەنجامدانی چالاکیی لە چەندین بواری گرنگدا لەوانە هونەر و کلتور.
لەو بارەیەوە هەر دوولا جەختیانکرد لەسەر گرنگیی و پێویستیی پەرەپێدانی کاری پێکەوەیی و هاندانی دەستپێشخەریی و چالاکیی هاوبەشی نێوان وەزارەت و مەڵبەند لە داهاتوودا.
بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستانیش پشتگیریی بۆ بەڕێوەبەر و ستافی ئەکادیمیی مەڵبەندی کوردۆلۆجی دەربڕی و بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێدان لە چوارچێوەی میکانیزم و ڕێنماییەکانی وەزارەتەکەیدا.